سه‌وزی پڵاو
که‌لوپه‌لی پێویست
به‌وه‌نده که‌لوپه‌له، بڵوتـێکی مامناوه‌ندیمان له‌و چێشته ده‌بێت.شه‌شصه‌د گڕام سه‌وزی پڵاوی پاک نه‌کراو (شویت، گژنیژ، که‌وه‌ر و جه‌فعه‌ری) که دوای پاک‌کردن نزیک 300 گڕامی لێ په‌یدا ده‌بێت (سێ قاپی ماست‌خۆری سه‌وزيی پڵاوی ورکراو)، سێ که‌چکی چێشت‌خۆری خوێ، سێ فینجان برینج، نیو فینجان ڕۆن.
شێوازی لێنان
سێ فینجان برینجی یه‌ک دوو کاتژمێران ده خوێواوک ده‌که‌ین، دوایه ده‌یکوڵێنین و له سوزمه‌ی ده‌که‌ین (برینجی سه‌وزی‌پڵاو نابێ زۆر نه‌رم بێت). برینجه‌که له‌گه‌ڵ سێ قاپی ماست‌خۆری سه‌وزی وردکراو، تێکه‌ڵ ده‌که‌ین. دوو که‌چکی چێشت‌خۆری ڕۆن ده قابڵه‌مه‌یێکی گه‌وره ده‌که‌ین، سه‌وزی و برینجه‌که‌ی تێده‌که‌ین و سێ که‌چکی چێشت‌خۆری ڕۆنی به‌سه‌رداده‌که‌ین و ده دێمی ده‌نێین.
سه‌وزی پڵاوه‌که ده ده‌فرێکی ده‌که‌ین تا ئاماده‌ی خواردن بێت.
نۆشی گیان
بارکردنی سەرنجەکان...