سەمبووسە

سەمبووسە

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/06 (بەڕۆژکرا: 2026/10/13)
بینین: 16
کاتی خوێندن: 1 خولەک

سەمبووسە چۆن چادەکرێت؟


پێداویستییەکان

  • دوو دەنک پیوازی ناوەند (٢٠٠ گرام).
  • هەشتسەد گرام سێوک (چوار دەنک سێوکی ناوەند).
  • سێ کەچکی چێشخۆری بیباری دۆڵمەی وردکراو یان سێ بۆ چوار کەچکی چێشخۆری جەعفەریی تازەی وردکراو.
  • نزیکەی ٣٠٠ گرام نانی نەرم (نانەکان ڕەق نەبن) بۆ ئامادەکردنی ١٣ پارچە نان، بە قەبارەی ١٢ لە ٣٠ سانتی‌مەتر.
  • یەک قاپی ماستخۆری پڕ گۆشتی هاڕاو (گۆشتی قیمە) (٣٠٠ گرام).
  • خوێ، زەردەچێوە و بیبار بەپێی پێویست.
  • یەک فینجان (سەد گرام) ڕۆن بۆ ئامادەکردنی نمایەی سەمبووسە، سێ فینجان (٣٠٠ گرام) ڕۆن بۆ سوورکردنەوەی سەمبووسەکان پێویستە کە نیوەی دەچێتە ناو سمبوسەکانەوە و ئەوەی تری دەمێنێتەوە.
  • سێ کەچکی چێشخۆری ڕوبی تەماتە (١٢٠ گرام).
بەم بڕە پێداویستییانە، سێزدە دەنک لەم خواردنەمان دەبێت.

چۆنێتیی ئامادەکردن

چوار دەنک سێوکی ناوەند بە شێوەی نەقیمەیی ورد دەکەین، لەگەڵ یەک فینجان ڕۆن و کەمێک خوێ سووری دەکەینەوە. بۆ ڕەنگێکی باشتر، کەمێک زەردەچێوەشی بۆ زیاد دەکەین.

سێوکەکان وەلایەک دەنێین، بەو ڕۆنەی کە لێیان ماوەتەوە، دوو دەنک پیواز سوور دەکەینەوە. پاشان سێ کەچک ڕوب و دوایە گۆشتی هاڕاو لەگەڵ کەمێک خوێ و بڕێکی زۆر بیبار زیاد دەکەین و کەمێک سووردەکەینەوە. لە کۆتاییدا بیباری دۆڵمە یان جەعفەریی وردکراویش زیاد دەکەین.

سێوکی سوورکراوە زیاد دەکەین، لێکیدەدەین تا مایەی سەمبووسەکە ئامادە بێت. گڕەکە دەکوژێنینەوە.

نانی نەرم (یان هەویری تەنک کە لە بازاڕدا هەیە) بە شێوەی لاکێشە (بە قەبارەی ١٢ لە ٣٠ سانتی‌مەتر) دەبڕین و دوو کەچک لە مایەی سەمبووسە لە گۆشەیەکیدا دادەنێین.

سەمبووسەکان بەپێی شێوەکە بە سێگۆشەیی دەپێچینەوە.

سێ فنجان ڕۆن لە ناو تاوەیەکدا گەرم دەکەین، هەردوو لای سەمبووسەکان لە ناویدا سوور دەکەینەوە.

نۆشی گیان.




هاوبەشکردن