سەلماندنی ژیرانە

سەلماندنی ژیرانە

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2014/05/02 (بەڕۆژکرا: 2026/10/14)
بینین: 1995
کاتی خوێندن: 1 خولەک

چەند منداڵ پێکەوە کایەیان دەکرد، لەپـڕ پیرێژنێک لەدوورڕا هات و یەکێک لە منداڵەکانی کە ناوی هیوا بوو، بانگ کرد و چەند چرکەیێک قسەی لەگەڵ کرد. دوای ئەوەیکە هیوا گەڕاوە، ئاواڵەکانی لێی هاڵان و داوایان کرد پێیان بڵێت کە پیرێژنە چی پێ کوتووە!

هیوا پرسی:

"ئێوە دەتوانن نهێنییەکی گرنگ لای خۆتان ڕاگرن؟!"

هەموو بە دەنگی بەرزەوە کوتیان:

"بەڵێ، بەڵێ!"

هیوا کوتی:
"دەی منیش هەروا !!"




وشە سەرەکییەکان: چیرۆک

هاوبەشکردن