چۆن سوپی سووری کارگ لێبنێین؟
پێویستییەکان بۆ سوپی سووری کارگ*:
دوو دانە ڕانە مریشک (نزیکەی ٥٠٠ گڕام) یان یەک دانە ئێسکە مریشک (یەک مریشک کە ڕان و سینگی لێ جودا کراوە، گۆشتە بێئێسکەکەی نزیکەی ٢٠٠ گڕامە) یان چوار دانە لای سەرووی ڕانی مریشک (نزیکەی ٥٠٠ گڕام)یەک دانە پیوازی ناوەند، نزیکەی ١٠٠ گڕام
شەش کەچکی خواردن ڕوبی** تەماتە، نزیکەی ٢٥٠ گڕام
دوو قاپی ماستخۆری جۆی پەڕەک، نزیکەی ٢٠٠ گڕام
دوو بۆ سێ دانە گێزەر، نزیکەی ٢٠٠ گڕام
سێ قاپی ماستخۆری پڕ یان سێ دەوریی میوەخۆری کارگ، نزیکەی ٦٠٠ گڕام
دوو کەچکی خواردن ڕۆنی حەیوانی***، نزیکەی ٥٠ گڕام
خوێ بە ڕێژەی پێویست
دوو کەچکی خواردن ئاردی برنج، نزیکەی ٣٠ گڕام
یەک پەیمانە نۆکفەرەنگی تازە یان کونسێرڤی نۆکفەرەنگی (١٠٠ گڕام)، واتا نیوەی قوتوویەکی کونسێرڤی نیو کیلۆیی نۆکفەرەنگی
بەم بڕە پێویستییانە، دەتوانین ١٧ قاپی ماستخۆری «سوپی سووری کارگ» ئامادە بکەین.
شێوازی دروستکردنی سوپی سووری کارگ
چوار دانە لای سەرووی ڕانی مریشک، یەک دانە پیوازی بە ساخی، خوێ و ئاو دەکەینە ناو قابڵەمەیێک و بۆ ماوەی نزیکەی ٢ بۆ ٣ کاتژمێر دەیکوڵێنین.
ئاوی مریشکەکە جودا دەکەینەوە، پیوازە کوڵاوەکە فڕێ دەدەین و گۆشتەکانی مریشکەکە ورد دەکەین. دەتوانین کەمێک لە گۆشتەکان بۆ ڕازاندنەوە بە زەعفەران ڕەنگ بکەین.
نیوەی زیاتری کارگەکە بە ڕەندەی ورد، وردی دەکەین، پاشان لەگەڵ مریشکی وردکراو و دوو قاپی ماستخۆری جۆی پەڕەک، دەیکەینە سەر ئاوی مریشکەکە و بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دەیکوڵێنین تا جۆی پەڕەکەکە بکوڵێت و سوپێکی خەست بەدەست بێت. لە کاتی لێناندا، چەندین جار سوپەکە لێکدەدەین تا بنی نەگرێت.
دوو کەچکی خواردن ئاردی برنج دەکەینە ناو پەرداخێک، کەم کەم یەک پەرداخ ئاوی ساردی بۆ زیاد دەکەین تا شلەیەکی یەکدەست بەدەست بێت.
ئەو کارگەی دیکە وردی دەکەین، پاشان لەگەڵ یەک پەرداخ ئاردی برنجی حەلکراو لە ئاوی سارددا، سێ دانە گێزەری ڕەندەکراو، یەک پەیمانە نۆکفەرەنگی، شەش کەچک ڕوبی تەماتە، نزیکەی ٥ بۆ ٦ پەرداخ ئاوی دیکە و دوو کەچکی خواردن ڕۆنی حەیوانی یان کەرە دەکەینە سەر سوپەکە تا بۆ نزیکەی نیو کاتژمێری دیکە بکوڵێت و جێبکەوێت (هەلیمی بداتەوە).
سوپەکە ئامادەیە بۆ خواردن.
نۆشی گیان!
| کارگ* | قارچک |
| ڕوب** | دۆشاوی تەماتە |
| ڕۆنی حەیوانی*** | کەرە |
بارکردنی سەرنجەکان...