سوارە ئیلخانیزادە

سوارە ئیلخانیزادە

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/12 (بەڕۆژکرا: 2026/10/18)
بینین: 24
کاتی خوێندن: 1 خولەک

سوارە ئیلخانیزادە

سوارە ئیلخانیزادە -شاعیر و نووسەری کورد- کوڕی ئەحمەد ئاغای ئیلخانیزادە ساڵی ١٩٣٧ی زایینی لە گوندی تورجان سەر بە شاری سەقز لە دایکبوو. دواتر چوونە قەرەگوێز. خوێندنی سەرەتایی هەر لەو گوندە لە لای شێخ ئەحمەد کەسنەزانی تەواو کرد.

دوایه چوونە بۆکان. دواتر بۆ درێژەدانی خوێندنەکەی ڕووی لە تەورێز کرد و لەوێ دیپلۆمی وەرگرت. لە زانکۆی تاران بەشی ماف وەرگیرا و لەگەڵ ڕوقییە کە کچێکی ئازەری بوو، ژیانی هاوبەشی پێکهێنا و چوونە تاران. ساڵی ١٩٦٤ دەگەل چەند کوردێکی دیکە گیران. هەر لە زینداندا شێعری «سوورەقەڵا دایکی بەڵا»ی نووسی. دوای ئازاد بوونی، خوێندنی تەواو کرد. ساڵی ١٩٦٧ لە بەشی کوردی ڕادیۆ تاران دامەزرا. 
ساڵی ١٩٧٦ سوارە ئیلخانیزادە بە هۆی شێرپەنجە ماڵاوایی لە ژیان کرد و تەرمەکەی لە گۆڕستانی بنەماڵەی خۆیان لە گوندی حەمامیان بە خاک سپێردرا. سوارە کوڕێکی بەناوی بابەک لەپاش بەجێ ما کە ئەویش لە تەمەنێکی کەمدا کۆچی دوایی کرد.

بەرهەمەکان

  • خەوە بەردینە (٢٥ شێعری کوردی و ٢٠ شێعری فارسی)
  • تاپۆ و بوومەلێڵ (بەرهەمی پێشکەشکراو لە ڕادیۆ کوردی تاران)
  • شەنگەسوار (کۆی بەرهەم: تاپۆ و بوومەلێڵ، پاشکۆ، خەوەبەردینە)


هاوبەشکردن