سزادانی چەقەڵەکان

سزادانی چەقەڵەکان

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/09/17 (بەڕۆژکرا: 2026/11/21)
بینین: 52
کاتی خوێندن: 1 خولەک

کورتە چیرۆکی سزادانی چەقەڵەکان


شەوێک ئاغا محەممەدخانی قاجار نەیتوانی لەبەر لوورەی چەقەڵان بنوێت. بەیانی کە لە خەو هەستا، ڕاوێژکارەکانی بانگ کرد و داوای سزایەکی گونجاوی بۆ چەقەڵەکان کرد.
هەر یەکێکیان سزایەکی سەختیان بۆ چەقەڵەکان پێشنیار کرد، بەڵام ئەو هیچیانی پەسند نەکرد و بەدوای سزایەکی قورستردا دەگەڕا. فەرمانی دا کە هەموو ئەو چەقەڵانەی کە لەو ناوچەیەدا هەبوون بدۆزرێنەوە و بە زیندوویی بۆ لای وی بێنن.
کاتێک چەقەڵەکانیان بۆ هێنا، هەر یەکەو زەنگۆڵەیەکی بە ملیەوە هەڵاوەسی و لە بیاباندا ئازادی کردنەوە. نێچیرەکان بەهۆی دەنگی زەنگۆڵەکانەوە هەڵدەهاتن و چەقەڵەکان نەیانتوانی نێچیرێک ڕاوبکەن. چەند ڕۆژێک بەم شێوەیە تێپەڕی تا هەموویان بەهۆی برسیەتییەوە مردن.



هاوبەشکردن