سروەی بەهار

سروەی بەهار

نووسەر: کاوه
بڵاوکردنەوە لە: 2013/03/19 (بەڕۆژکرا: 2026/10/16)
بینین: 2162
کاتی خوێندن: 1 خولەک

سروەی بەهار

هۆنراوەی: مامۆستا ئەفزاری

ڕووگه

له تۆم خۆشتر کەسێ ناوێ له دنیادا به گیانی تۆ
به بێ تو ڕێی ماڵی خۆم که نازانم به گیانی تۆ
چ لێبکەم ژینی بێ‌سوودم ئەتۆی عومری شیرینی من
چ لێبکەم ژیانی پڕغەم هەر ئەتۆی گیانم به گیانی تۆ
له دوو چاو و له سەد گیانم دەوێی زیاتر عەزیزی من
گەرەکته چی بکەی لێم بێژه پێم تۆ بی تۆ گیانی تۆ
له بێ رەحمی مژۆڵت ترسێکی زۆر لێی ئەسەر کردووم
ئەزانم حوکمی ئیعدامم ئەدەن ئاخر به گیانی تۆ
له تیغی دوو برۆت دیاره هەزاران قەتڵ و خوێێن‌ڕێژی
دەبا گیانی منیش گیانه ببێت قوربانی گیانی تۆ
له شوێنی ئەو دڵەی گوم بوو گەڕام تووشی گوڵستان بووم
مەکه مەنعم له سەیری گوڵ دڵم سووتا به گیانی تۆ
له قرچه و دووکەڵی ئاهم وەڕەز بوون عالەمی دنیا
چ خوشت دێ له سووتانم بڵێ گیانه به گیانی تۆ
گوناهبارێ دانی نا به تاوانی، دەبوورم لێی
ببوره خۆشەویستیت بۆته تاوانم به گیانی تۆ
دەڵێم هاوار بکەم عالەم بزانن ڕوگەمی دلبەر
به جوز گریان و هاوارێ له من نایه به گیانی تۆ
وه ره تۆ بیتو خودا چی دی مەڕەنجێنه دڵی (ئه فزار)
به ماچێ مەنعی حافز که له گریانێ به گیانی تۆ




هاوبەشکردن