ساندویچی مریشک

ساندویچی مریشک

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/12 (بەڕۆژکرا: 2026/10/15)
بینین: 10
کاتی خوێندن: 1 خولەک

ساندویچی مریشک


پێکهاتەکان

  • چوار دانە تەماتەی مامناوەند، ( ٢٥٠ گرام)
  • نیو فینجان ڕۆن، نزیکەی ٥٠ گرام
  • شەش دانە نانی ساندویچی گەورەی خڕ (مەکدۆناڵد)، کۆی گشتی نزیکەی ٤٥٠ گرام
  • چوار دانە پیوازی مامناوەند، کۆی گشتی بەرامبەر بە ٤٠٠ گرام
  • دوو دانە سینگی تەواوی مریشک (دوو قاپی ماستخۆری پڕ لە سینگی وردکراو کە بەرامبەرە بە ٨٠٠ گرام)
  • یەک چارەکی کەچکی چایخۆری زەعفەران
  • ١٥٠ گرام کاهووی پاکراو، (١٠ گەڵای کاهوو)
بەم بڕە پێکهاتانە،  ٦ ساندویچی گەورە لە «ساندویچی مریشک»مان دەبێت.

شێوازی ئامادەکردن

دوو دانە سینگی تەواوی مریشک لەگەڵ دوو پیوازی مامناوەند و کەمێک خوێدا دەکوڵێنین هەتا مریشک بپێژرێت و ئاوەکەشی هەڵم ببێت و بە خواردی گۆشتەکە بچێت. دوایە پیوازی پێژراو فڕێ دەدەین و مریشکی پێژراو ورد دەکەین.

دوو دانە پیوازەکە لەگەڵ نیو فینجان ڕۆندا سوور دەکەینەوە. دوایە مریشکی وردکراو و زەعفەرانی توواوەی لێ زیاد دەکەین و تەفتی دەدەین.

نانە ساندویچییەکان دەبڕین، لە نێوان هەر یەکێکیاندا مریشکی تەفتدراو، تەماتە و کاهووی وردکراو دادەنێین. ساندویچی مریشک ئامادەیە.

نۆشی گیان.


هاوبەشکردن