سالادی مەکزیکی
پێداویستییەکان
یەک قاپی ماستخۆری ماست (٢٥٠ گرام)چوار کەچکی چێشتخۆری سرکە (٥٠ گرام)
نیو کەچکی چێشتخۆری شەکەر (١٠ گرام)
خوێ و بیبار بە ڕێژەی پێویست
یەک قاپی ماستخۆری سۆسی مایۆنیز (٢٥٠ گرام یان یەک شووشەی بچووک سۆسی مایۆنیز)
یەک دانە کەڵەمی بچووک (٨٠٠ گرام)، بۆ ئامادەکردنی پێنج قاپی ماستخۆری کەڵەمی وردکراو (٦٠٠ گرام کەڵەمی وردکراوی پێویستە)
بڕێک لە کەڵەمی سوور بۆ ئامادەکردنی نیو قاپی ماستخۆری کەڵەمی وردکراو (٦٠ گرام کەڵەمی وردکراوی پێویستە)
یەک قوتوی نیو کیلۆیی کونسێرڤی گەنمەشامی بۆ ئامادەکردنی یەک قاپی ماستخۆری پڕ کونسێرڤی گەنمەشامی (٢٥٠ گرام)
سێسەد گرام کاڵباس بۆ ئامادەکردنی یەک و نیو قاپی ماستخۆری کاڵباسی وردکراو
بەم بڕە پێداویستییە، نزیکەی شەش قاپ ماستخۆری لە «سالادی مەکزیکی»مان دەبێت.
شێوازی ئامادەکردن
ماست و سۆسەکە دەکەینە ناو دەفرێکی گەورە، بە لێدەرێکی دەستی لێکیدەدەین، دوایە خوێ، بیبار، شەکەر و سرکەی لێ زیاد دەکەین و تێکەڵیان دەکەین. دواتر کەڵەم، گەنمەشامی و یەک قاپی کاڵباسی وردکراو زیاد دەکەین تا سالاد ئامادە بێت.
دەکرێت سالادەکە بکەینە ناو دەفرەکانی بەستەنیخۆری و بە کاڵباسی وردکراو بیڕازێنینەوە.
نۆشی گیان!
بارکردنی سەرنجەکان...