سالادی ئۆلیویە چۆن ئامادە دەکرێت؟
پێداویستییەکان
- یەک دانە پیوازی مامناوەند نزیکەی ١٠٠ گرام
- شەش دانە سێوکی مامناوەند بەرامبەر بە یەک کیلۆگرام
- خوێ و بیبار بە پێی پێویست
- دوو فینجان سۆسی مایۆنێز بەرامبەر بە ١٠ کەچکی چێشخۆری نزیکەی ٣٠٠ گرام
- شەش دانە هێلکە
- بەپێی حەز، یەک پاکەتی سەد گرامی خامە بەرامبەر بە یەک فینجان خامە
- یەک دانە سینگى مریشکی مامناوەند (هەردوو لای سینگى مریشک) بەرامبەر بە ٤٠٠ گرام گۆشتی بێ ئێسک
- ٢٥٠ گرام خەیارشۆر بۆ ئامادەکردنی یەک قاپی ماستخۆری خەیارشۆری وردکراو یان بەرامبەر بە دوو فینجان خەیارشۆر وردکراو
- یەک قوتوی نیو کیلۆیی کۆنسێڕڤی نۆک فەرەنگی یان دوو فینجان نۆک فەرەنگی بەرامبەر بە یەک قاپی ماستخۆری نۆک فەرەنگی، بەرامبەر بە ٢٥٠ گرام نۆک فەرەنگی پێژراو. لە جیاتی دوو فینجان نۆک فەرەنگی، باشترە یەک فینجان کۆنسێڕڤی گەنمەشامی و یەک فینجان کۆنسێڕڤی نۆک فەرەنگی بەکاربهێنرێت.
شێوازی ئامادەکردن
سینگى مریشک بە پیواز، خوێ و دوو پەرداخ ئاو دەکوڵێنین تا ئاوی مریشک هەڵم ببێت. دوایە وردی دەکەین.
سێوکەکان ئاوپێژ دەکەین، دوای ساردبوونەوە، ڕەندەیان دەکەین. (نزیکەی یەک کاتژمێر کاتی پێژانییەتی)
هێلکەکانیش ئاوپێژ دەکەین، دوای ساردبوونەوە، ڕەندەیان دەکەین. (نزیکەی نیو کاتژمێر کاتی پێژانییەتی)
٢٥٠ گرام خەیارشۆر ورد دەکەین.
سێوک و هێلکەی ڕەندەکراو، خەیارشۆر و مریشکی وردکراو، نۆک فەرەنگی پێژراو، سۆسی مایۆنێز و خامە (ئەگەر حەزت لێیەتی) بەیەکەوە تێکەڵ دەکەین تا سالادی ئۆلیویە ئامادە بێت.
لە دەفرێکی دڵخوازدا کیسەی فریزەر ڕادەخەین و کەمێک ڕۆنی تێهەڵدەسووین. سالادی ئۆلیویەی ئامادەکراو دە دەفرەکەدا دەپەستێنینەوە.
سالادی ئۆلیویە هەڵدەگێڕینەوە و کیسەی فریزەرەکەی لێ جیا دەکەینەوە.
سالادی ئۆلیویە ئامادەیە. دەتوانرێت بە کەمێک نۆک فەرەنگی پێژراو و یەک تەماتە کە بە شێوەی گوڵەباخ ئامادە کراوە، بڕازێنرێتەوە.
نۆشی گیان.
بارکردنی سەرنجەکان...