چیرۆکی سازان لەگەڵ باوکی پیر
لاوێک چوو بۆ لای زانایەک و سکاڵای لە باوکی کرد. کوتی:
- باوکم زۆر ئازارم دەدات. پیر بووە و هەر ڕۆژێ فەرمانێکم پێدەدات؛ ڕۆژێک دەڵێت گەنم بچێنە، ڕۆژی دواتر دەڵێت لۆکە بچێنە، خۆشی نازانێت چی دەوێت؟ بە هەڵوێست و بەهانەهێنانەوەکانی منی ماندوو کردووە... پێم بڵێ چ بکەم؟
- لەگەڵی بسازێ.
- ناتوانم!
- ئایا منداڵی بچووکت لە ماڵدا هەیە؟
- بەڵێ.
- ئایا ئەگەر ڕۆژێک ئەو منداڵە دیواری ماڵ تێکبدات، لێی دەدەیت؟
- نا، چونکە خواستی تەمەنی ئەوەیە.
- ئایا پەندی دەدەیت؟
- نا، چونکە ناچێتە مێشکییەوە!
- دەزانی بۆچی وا لەگەڵ مناڵەکەت ڕەفتار دەکەیت؟
- نا.
- چونکە تۆ قۆناخی منداڵیت تێپەڕاندووە، ئەزموونت هەیه و دەزانی منداڵی چییە، بەڵام چونکە نەگەیشتوویەتە تەمەنی پیری و ئەزموونت تێیدا نییە، قەت ناتوانیت لە خواستی پیرێک تێبگەیت!! لە پیریدا مرۆڤ زوو تووڕە دەبێت، گۆشەگیر دەبێت، دەمارگرژ دەبێت، هەست بە لاوازی دەکات و... بۆیە کوڕم، پشوودرێژ بە و بڕۆ لەگەڵ باوکتدا بسازێ، خواستی تەمەنی پیری جگە لەوە نییە.
بارکردنی سەرنجەکان...