دەسکەگوڵی پیرەمێرد

دەسکەگوڵی پیرەمێرد

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/08/20 (بەڕۆژکرا: 2026/11/21)
بینین: 42
کاتی خوێندن: 1 خولەک

دەسکەگوڵی پیرەمێرد


پیرەمێردێکی کز و لاواز، دەسکەگوڵێکی لەسەر کۆشی دانابوو و لەسەر کورسییەکی باس دانیشتبوو. کچێکی گەنجیش لەکنی دانیشتبوو و چاوی لە گوڵەکان بڕیبوو. کاتێک گەیشتنە وێستگەکە، پیرەمێردەکە هەستا، دەسکەگوڵەکەی پێشکەشی کچەکە کرد و کوتی:
- دەزانم حەزت بەم گوڵانە هاتووە. بە ژنەکەم دەڵێم کە داومن بە تۆ، پێموایە ئەویش پێی خۆش دەبێت.
کچە گەنجەکە دەسکەگوڵەکەی وەرگرت و سەیری پیرەمێردەکەی کرد کە لە پلیکانی باسەکە دابەزی و چووە ناو گۆڕستانە چووکەکەی شار.

هاوبەشکردن