دەرمانی چاوئێشە

دەرمانی چاوئێشە

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2019/06/24 (بەڕۆژکرا: 2026/10/14)
بینین: 1169
کاتی خوێندن: 1 خولەک

 دەرمانی چاوئێشە 

وەرگێڕاو لە پەڕتووکی گوڵستان، نووسراوی سەعدی
وەرگێڕان بە کوردی: لاجان


کابرایەک چاوی وەژان‌کەوتبوو. چووە لای دوکتۆری ئاژەڵان و چارەی خواست. ئەویش لەو دەرمانەی دە چاوی ئاژەڵانی دەکرد، بۆ چاوی کابرای بەکارهێنا! ماوەیەک تێپەڕی و کابرا کوێر بوو. 

سکاڵای کرد و دوکتۆرەیان بردە لای دادوەر. قازی کوتی: "بەریدەن! ئەو کابرایە ئەگەر کەر نەبوایە، نەدەچووە لای دوکتۆری ئاژەڵان!!"


وشە سەرەکییەکان: دەرمان چاو ئێش چیرۆک

هاوبەشکردن