دێسێری ژێلاتینیی مۆز

دێسێری ژێلاتینیی مۆز

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/12 (بەڕۆژکرا: 2026/10/16)
بینین: 7
کاتی خوێندن: 1 خولەک

دێسێری ژێلاتینیی مۆز


پێکهاتەکان

  • دوو دانە مۆز، نزیکەی ٣٠٠ گرام
  • یەک قاڵبی لاکێشە شێوە بە درێژی ٢٦ سانتیمەتر
  • یەک و نیو بەستە خاکەی ژێلەی مۆز، بەرامبەر بە ١٥٠ گرام خاکەی ژێلە
  • دە دانە بیسکویت، نزیکەی ٥٠ گرام
  • یەک و نیو پەرداخ بەستەنی * ڤانیلی یان بەستەنی مۆز، کۆی گشتی بەرامبەر بە ٢٠٠ گرام
بەم بڕە پێکهاتانە، یەک دەفری لاکێشە شێوە بە درێژی ٢٦ سانتیمەترمان دەبێت لە «دێسێری ژێلاتینیی مۆز».

شێوازی ئامادەکردن

نیوەی بستەی خاکەی ژێلەی مۆز وردەوردە دەکەینە ناو نیو پەرداخ ئاوی کوڵاو، لێکیدەدەین هەتا تووانەوە و دوایە نیو پەرداخ ئاوی ساردی پێوە زیاد دەکەین.

کیسەیەکی فریزەر دەکەینەوە، لە ناو قاڵبی لاکێشە شێوەدا بە شێوەیەکی تەخت ڕایدەخەین. دوو دانە مۆز ڵە ئەستووراییدا به شێوەی بازنەیی به چەند لەت دەبڕین، لە بنی دەفر ڕیزیان دەکەین. دوایە ژێلە توواوەکەی بەسەردا دەکەین و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دەیخەینە ساردکەرەوە هەتا سارد و توند بێت.

یەک بەستە خاکە ژێلەی مۆز وردەوردە دەکەینە ناو یەک پەرداخ ئاوی کوڵاو، لێکیدەدەین هەتا تووانەوە.

یەک و نیو پەرداخ بەستەنی ڤانیلی یان بەستەنی مۆز (٢٠٠ گرام) لێی زیاد دەکەین، لێکیدەدەین هەتا تێکەڵەکە یەکدەست بێت.

تێکەڵەی ژێلە و بەستەنییەکە بە خێرایی (پێش ئەوەی توند بێت) بەسەر ژێلە توندبووەکەدا دەکەین و بۆ ماوەی یەک بۆ دوو کاتژمێر دەیخەینە ساردکەرەوە هەتا توند بێت.

بە بیسکویتەکە ڕووی دێسێرە ساردبووەکە دادەپۆشین هەتا لە کاتی میوانداریدا بە ئاسانی ببڕدرێت.

دەفرەکەی دێسێر وەردەگێڕین، پلاستیکەکەی سەری جیا دەکەینەوە هەتا بۆ میوانداری ئامادە بێت.

نۆشی گیان.


بەستەنی*: دۆندرمە، ئایسکریم

هاوبەشکردن