دێسێری تووی فەرەنگی لەگەڵ ژێلە

دێسێری تووی فەرەنگی لەگەڵ ژێلە

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/08/25 (بەڕۆژکرا: 2026/11/22)
بینین: 42
کاتی خوێندن: 1 خولەک

دێسێری تووی فەرەنگی لەگەڵ ژێلە


پێویستییەکان

دوو قاپی ماستخۆری تووی فەرەنگی پاککراوە بۆ دروستکردنی دێسێرەکە، نزیکەی ٤٠٠ گرام
یەک پاکەت خامەی پاستۆریزەی ٢٥٠ گرامی
لێکدەری کارەبایی (میکسەر)
شەش کەچکی خواردن خاکە شەکەر، کۆی گشتی نزیکەی ١٢٠ گرام
چارەکی کەچکی چا ڤانیل
دوو پاکەت خاکە ژێلەی تووی فەرەنگی، کۆی گشتی نزیکەی ٢٠٠ گرام
چەند دانە تووی فەرەنگی بۆ ڕازاندنەوە (بە دڵی خۆت)
بەم بڕە پێویستییانە، دەتوانین نزیکەی دە قاپی ماستخۆری «دێسێری تووی فەرەنگی لەگەڵ ژێلە» ئامادە بکەین.

شێوازی دروستکردن

دوو قاپی ماستخۆری تووی فەرەنگی پاککراوە لەگەڵ ٣ کەچکی خواردن شەکەر دەکەینە ناو تێکەڵکەر (بلێندەر)، تاوەکو ٢ پەیمانە پوورەی تووی فەرەنگی بەدەست بێت.

یەک پاکەت خاکەی ژێلە کەم کەم لە یەک پەیمانە ئاوی کوڵاو دا دەتوێنینەوە.

نیوەی پەیمانەیەک لەو ژێلە ساردبووەوە، هێدی هێدی لە پوورەی تووی فەرەنگیەکە دەکەین و تێکەڵی دەکەین.

٢٥٠ گرام خامەی پاستوریزە بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر دەیکەینە ناو فریزەر (ئەگەر کەمێک لە ئاوەکەی لە تەنیشت خامەکەدا جودا بووەتەوە، حەتمەن فڕێی بدەن تاوەکو خامەکە باشتر شێوە بگرێت)، پاشان لە فریزەر دەری دەهێنین و لەگەڵ ٣ کەچکی خواردن خاکەی شەکەر و چارەکی کەچکی چا ڤانیل تێکەڵی دەکەین.

بە لێکدەری کارەبایی بۆ نزیکەی ٥ خولەک لێکیدەدەین تاوەکو خامەکە شێوە بگرێت (توند بێت).

تێکەڵەی پوورەی تووی فەرەنگی و ژێلەکە، کەم کەم بۆ ئەو خامە شێوەگرتووە زیاد دەکەین و تێکەڵی دەکەین تاوەکو دێسێرەکە ئامادە دەبێت.

دێسێرە ئامادەکراوەکە لە ناو قاپێکدا دەکێشین.

بۆ ڕازاندنەوە، دەتوانرێت یەک یان چەند دانە تووی فەرەنگی لە سەر دێسێرەکە دابنرێت. پاشان قاپەکانی دێسێرەکە بۆ ماوەی ٢ بۆ ٣ کاتژمێر دەنێینە ناو ساردکەرەوە تاوەکو دێسێرەکە دەیبەستێت.

١.٥ پەیمانە ئاو بۆ ئەو ژێلەی ماوە زیاد دەکەین و لە سەر دێسێرە ڕازێنراوەکە دەکەین. ئەگەر پێویستی بوو، پاکەتێکی دیکەی خاکەی ژێلە لە ٣ پەیمانە ئاو دا دەتوێنینەوە و لە سەر دێسێرە ڕازێنراوەکانی دەکەین، پاشان بۆ ماوەی ٥ بۆ ٦ کاتژمێر دەینێینە ناو ساردکەرەوە تاوەکو ژێلەکە دەیبەستێت.

دێسێرەکە ئامادەیە بۆ میوانداری.

نۆشی گیان!

هاوبەشکردن