جارێکی تریش دادوەری بەپەلە
هەر کە شەمەندەفەر کەوتە ڕێگا، کوڕی مام ڕەشید کە لە لای پەنجەرە دانیشتبوو، جۆش و خرۆشێکی زۆری لەخۆوه نیشاندا. دەستی لە پەنجەرەکەوە بردە دەرەوە و لە کاتێکدا بە چێژەوە جووڵانی هەوای هەست پێدەکرد، بە دەنگی بەرز هاواری کرد:
لەناکاو گەنجەکە دیسان بە شادییەوە هاواری کرد:
- بابە، سەیر کە! باران دەبارێت، ئاو کەوتە سەر دەستم!
- بۆچی ئێوە بۆ چارەسەری کوڕەکەتان سەردانی پزیشک ناکەن؟
مام ڕەشید بە هێمنی وڵامی دانەوه:
- وەڵا ئەوه هەر ڕێک لە نەخۆشخانەوە دەگەڕێینەوە. ئەمڕۆ کوڕەکەم بۆ یەکەم جار لە تەمەنیدا دەتوانێت ببینێت.
بارکردنی سەرنجەکان...