دۆڵمه‌ی که‌له‌م
که‌لوپه‌لی پێویست
یه‌ک فینجان و نیو (200 گڕام) برینج
سێ که‌چکی چێشت‌خۆری (120 گڕام) ڕوب (دۆشاوی ته‌ماته)
یه‌ک و نیو تا دوو کیلۆ که‌له‌م
که‌چکێکی چێشت‌خۆری (15گڕام) شه‌کر
قاپێکی ماست‌خۆری (250 گڕام) گۆشتی چه‌رخکراو
خوێ و زه‌رده‌چێوه به ڕێژه‌ی پێویست
شه‌ش که‌چکی چێشت‌خۆری (70 گڕام) سرکه
قاپێکی ماست‌خۆری سه‌وزی وردکراوی دۆڵمه (100 گڕام) (که‌وه‌ر، جه‌فعه‌ری، گژنیژ، شویت، ریحانه، پیوازی شین، نه‌عنه، ته‌ڵخوون و مه‌رزه)نزیک 200 گڕام سه‌وزی پاک‌نه‌کراوی پێویسته
یه‌ک فینجان (100 گڕام) ڕۆن
سێ دانه‌ی مامناوه‌ندی (300 گڕام) پیواز
به‌وه‌نده که‌لوپه‌له 17 دانه دۆڵمه‌ی گه‌وره ساز ده‌کرێت
شێوازی لێنان
فینجان و نیوێک برینج ده‌گه‌ڵ بڕێک ئاو و که‌مێک خوێ وه‌سه‌ر ئاوری ده‌نێین تا برینجه‌که بکوڵێت و ئاوه‌که‌ی بڕوات و که‌ته‌یێکی شل ساز بێت.
پێوازێک ده نیو فینجان ڕۆندا سوورده‌که‌ینه‌وه، زه‌رده‌چێوه‌ی لێده‌ده‌ین و دوو که‌چک ڕوب (دۆشاوی ته‌ماته) و قاپێکی ماست‌خۆری گۆشتی چه‌رخکراوی تێدا سوورده‌که‌ینه‌وه.
ئاوره‌که ده‌کوژێنینه‌وه. برینجه‌که، سه‌وزییه وردکراوه‌که، سێ که‌چک سرکه، نیو که‌چک
شه‌کر و که‌مێک خوێ ده‌باڵ ڕۆنوپیوازه‌که ده‌که‌ین و لێکیده‌ده‌ین تا
قیمه‌ی دۆڵمه ئاماده بێت.
بنی که‌له‌مه‌که به چه‌قوو ده‌ردێنین. قابڵه‌مه‌یێکی گه‌وره ئاو
ده‌کوڵێنین، بڕێکی خوێ تێده‌که‌ین دوایه که‌له‌مه‌که ده‌نێو ئاوه‌که داوێین
تا 5 خوله‌ک بکوڵێت ونه‌رم بێت.
گه‌ڵا که‌له‌مه‌کان که نه‌رم بوونه، یه‌ک یه‌ک لێده‌که‌ینه‌وه و ڕه‌گه
درشته‌که‌ی ده‌بڕین و له‌ولای داده‌نێین. یه‌ک دوو که‌چک قیمه له‌سه‌ر
گه‌ڵایێک ڕۆده‌که‌ین و هه‌ڵیده‌پێچین.
نیو فینجان ڕۆن ده‌نێو قابڵه‌مه‌یێکی مامناوه‌ندی ده‌که‌ین، پێوازێکی ئاڵقه
ئاڵقه ده‌بڕین، ده‌نێو ڕۆنه‌که‌ی ده‌که‌ین و دۆڵمه هه‌ڵپێچراوه‌کانی
له‌سه‌ر داده‌نێین. دوایه پیوازێکی دیکه‌ش ئاڵقه ئاڵقه ده‌بڕین و له‌سه‌ر
دۆڵمه‌کانی داده‌نێین تا بۆنی که‌له‌مه‌کان بگرێت. که‌چکێک ڕوب ده
په‌رداخێک ئاودا لێکده‌ده‌ین و به‌سه‌ر دۆڵمه‌کانی داده‌که‌ین و سه‌ری
قابڵه‌مه داده‌نێین تا به گڕی که‌م کاتژمێرێک بکوڵێت. دوایه سێ که‌چک سرکه و
نیو که‌چک شه‌کر به‌سه‌ر دۆڵمه‌کاندا ده‌که‌ین تا کاتژمێرێکی دیکه‌ش
بکوڵێت و دۆڵمه‌کان ببنێ.
دوای کوڵینی دۆڵمه، کاتژمیرێک ده‌وه‌ستین تا که‌مێک سارد بێته‌وه و توند بێت. ئێستا ئاماده‌ی میواندارییه.
نۆشی گیان
بارکردنی سەرنجەکان...