دۆڵمه‌ی گه‌ڵامێو (یاپراخ)
که‌لوپه‌لی پێویست
برینج فینجانێک (130 گڕام)گه‌ڵا مێو 30 دانه (80 گڕام)
ڕوب (دۆشاوی ته‌ماته) که‌چکێکی چێشت‌خۆری (40 گڕام)
گۆشتی چه‌رخکراو دو فنجان (240 گڕام)
خوێ و زه‌رده‌چێوه به ڕێژه‌ی پێویست
شه‌کر که‌چکێکی چێشت‌خۆری (20 گڕام)
قاپێکی ماست‌خۆری سه‌وزی وردکراوی دۆڵمه (100 گڕام) بریتی له: که‌وه‌ر، جه‌فعه‌ری، شویت، نه‌عنه، ته‌ڵخوون، مه‌رزه و پیوازی شین (نزیک 200 گڕام سه‌وزی پاک‌نه‌کراوی پێویسته)
پیواز یه‌ک دانه (100 گڕام)
ڕۆن نیو فینجان (50 گڕام)
سرکه شه‌ش که‌چکی چێشت‌خۆری
به‌وه‌نده که‌لوپه‌له 15 دانه دۆڵمه سازده‌کرێت
شێوازی لێنان
فینجانێک برینج له‌گه‌ڵ سێ فینجان ئاو و که‌مێک خوێ ده‌کوڵێنین تا که‌ته‌یێکی شل ساز بێت.
پیوازێک له نیو فینجان ڕۆندا سوور ده‌که‌ینه‌وه، که‌مێکی زه‌رده‌چێوه لێده‌ده‌ین، دوایه که‌چکێک ڕوب (دۆشاوی ته‌ماته) ده‌نێویدا سوور ده‌که‌ینه‌وه.
گۆشته چه‌رخکراوه‌که ده‌باڵ ڕۆنوپیواز و ڕوبه‌که ده‌که‌ین و سووری ده‌که‌ینه‌وه. سه‌وزی و که‌ته‌ی پێوه زیاد ده‌که‌ین، لێکیده‌ده‌ین و ئاوره‌که ده‌کوژێنینه‌وه. سێ که‌چک سرکه و نیو که‌چک شه‌کری ده‌باڵ ده‌که‌ین تا قیمه‌ی دۆڵمه ئاماده بێت.
گه‌ڵا مێوه‌کان ده‌شۆینه‌وه، ده ئاوی داغیان داوێین و دوو دوو ده‌ریان دێنین و له‌سه‌ر پارچه‌یێکی خاوێنیان داده‌نێین. که‌چکێک له قیمه‌که له نێوه‌ڕاستی گه‌ڵایه‌کان ڕۆده‌که‌ین و دۆڵمه‌کان هه‌ڵده‌پێچین.
یه‌ک دوو که‌چک ڕۆن ده نێو قابڵه‌مه‌ی ده‌که‌ین، دۆڵمه هه‌ڵپێچراوه‌کان ده‌نێوی دا ده‌چنین. نیو که‌چک شه‌کر و سه که‌چک سرکه ده نیو په‌رداخ ئاودا لێکده‌ده‌ین و به‌سه‌ر دۆڵمه‌کانی داده‌که‌ین. چه‌ند گه‌ڵامێوانی له‌سه‌ر داده‌نێین و سه‌ری قابڵه‌مه‌که داده‌نێین تا یه‌ک کاتژمێر بکوڵێت و ئاوی نه‌مێنێت.
دوای کوڵینی دۆڵمه، کاتژمێرێک ده‌وه‌ستین تا که‌مێک فێنک و توند بێت. ئه‌وجار ده ده‌فرێکی ده‌که‌ین تا ئاماده‌ی خواردن بێت.
نۆشی گیان
بارکردنی سەرنجەکان...