دۆکوڵیو
که‌لوپه‌لی پێویست
به‌وه‌نده که‌لوپه‌له 12 قاپی ماست‌خۆری له‌و چێشته سازده‌کرێت.شێوازی لێنان
نیو په‌رداخ نۆک له‌گه‌ڵ بڕێک ئاو (به بێ خوێ) 5 تا 6 کاتـژمێر ده‌کوڵێنین هه‌تا 2 یان 3 په‌رداخ ئاوی بمێنێت. نیو په‌رداخ برینجی تـێده‌که‌ین و یه‌ک دوو کاتـژمێری دیکه ده‌یکوڵێنین تا هه‌لیمێ بداته‌وه. گۆشته چه‌رخکراوه‌که و پیوازی ڕه‌نده‌کراو و که‌مێک خوێ و بیبار پێکه‌وه هه‌ڵده‌شێلین و وه‌ک تۆپه‌ڵه‌ی ورد وردی ده‌ردێنین و ده‌باڵ نۆک و برینجه‌که‌ی داوێین.
چوار که‌چک ئاردی برینج ده ده‌فرێک ده‌که‌ین، دۆیه‌که‌ی ورده ورده تـێده‌که‌ین و لێکیده‌ده‌ین. دوایه ده‌باڵ نۆک و برینجه‌که‌ی ده‌که‌ین. ئه‌وجار سه‌وزییه وردکراوه‌که‌ی تـێده‌که‌ین و هه‌روا لێکیده‌ده‌ین تا ئاردی برینجه‌که بکوڵێت و هه‌لیماوێ بداته‌وه.
ئێستا دۆکوڵیو ئاماده‌یه.
نۆشی گیان
بارکردنی سەرنجەکان...