دڵدار

دڵدار

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/13 (بەڕۆژکرا: 2026/10/17)
بینین: 8
کاتی خوێندن: 1 خولەک

دڵدار


یوونس کوڕی مەلا ڕەئووف کوڕی مەلا مەحموود ئەفەندی کوڕی مەلا سەعدی خادیم ئەلسەجادە ناسراو به دڵدار -شاعیر و پارێزەری کورد- لە ساڵی ١٩١٨ی زایینی لە شاری کۆیە لەدایکبووە.

پاش ماوەیەک باوکی کراوە بە فەرمانبەری سەرژمێریی ڕانیە و بە بنەماڵەوە چوون بۆ ئەوێ. لە تەمەنی دە ساڵیدا دڵدار نێردراوەتە قوتابخانە و پۆلی یەک و دووی سەرەتایی لە ڕانیە تەواو کردووە. دوای ماوەیەک باوکی لەسەر فەرمانەکەی لابراوە و ناچار بە ماڵەوە گەڕاونەتەوە بۆ کۆیە و خوێندنی سەرەتایی لە کۆیە تەواو کردووە لە ساڵی ١٩٤٠دا لە شاری کەرکووک قۆناغی دواناوەندی تەواو کردووە و ڕووی کردووەتە بەغدا و چووەتە زانکۆی یاسا و ساڵی ١٩٤٥ بڕوانامەی زانکۆی یاسایی وەرگرتووە و بووە بە پارێزەر. دوای ماوەیەک بەھۆی کارە سیاسییەکانییەوە خراوەتە زیندان.

لە ساڵی ١٩٤٨ لە هەولێر بە نەخۆشیی دڵ لە یانەی فەرمانبەرانی هەولێر کۆچی دوایی کردووە و تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ کۆیە و لەوێ لە گۆڕستانی کەکۆن بە خاک سپێردراوە.


بەرھەمەکان

  • دیوانی دڵدار
  • وتارێک دەربارەی عومەری خەییام
  • زمانی کوردی و ئەدەبیات
  • نارکۆزی کۆمەڵایەتیمان
  • اقتصادنا الوطنی
  • بیرەوەرییەکانی یونس ڕەئوف دڵدار



هاوبەشکردن