دڵاواڵه‌یی

دڵاواڵه‌یی

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2009/12/07 (بەڕۆژکرا: 2026/10/14)
بینین: 3026
کاتی خوێندن: 1 خولەک

دڵاواڵه‌یی

 کوڕێک چووه ناو به‌فراوفرۆشییه‌ک و له پشت مێزێک دانیشت. پێشخزمه‌ت په‌رداخێکی ئاو بۆ هێنا. کوڕه پرسی:
- یه‌ک به‌فراوی میوه‌یی به‌ چه‌ندییه؟
- 50 سێنت.
کوڕه ده‌ستی له باخه‌ڵی نا و پاره‌ی ده‌رهێنا و ده‌ستی به ژماردنیان کرد. دوایه پرسی: «ئه‌دی به‌فراوی ئاسایی به‌ چه‌ندییه؟»
پێشخزمه‌ت به توندی وڵامی داوه: «35 سێنت.»
کوڕه دیسان پاره‌کانی ژمارد و کوتی: «تکایه به‌فراویکی ئاسایی.»
پێشخزمه‌ت به‌فراوێکی بۆ هێنا و وه‌دوای کاری خۆی که‌وت. کوڕه‌که‌ش به‌فراوه‌که‌ی خوارد و پاره‌ی دا به به‌شی سندووق و ڕۆیی.
کاتێک پێشخزمه‌ت گه‌ڕاوه بۆ سه‌ر مێزی کوڕه‌که، به دیتنی ئه‌وێ واقی وڕما. له‌کن قاپی به‌تاڵی به‌فراوه‌که، 15 سێنت دانرابوو بۆ شاگردانه‌ی پێشخزمه‌ت!!

هاوبەشکردن