دووکه‌ڵ

دووکه‌ڵ

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/11/15 (بەڕۆژکرا: 2026/11/16)
بینین: 5
کاتی خوێندن: 1 خولەک

دووکه‌ڵ

تاکە ڕزگاربووی گەمیییەکی تێکشکاو بەهۆی ڕۆیشتنی ئاوەوە بۆ دوورگەیەکی دوورەدەست بردرا، بە بێتاقەتییەوە پاڕایەوە بۆ لای خودا تا ڕزگاری بکات، زۆر سەیری ئۆقیانووسەکەی دەکرد، بۆ ئەوەی ڕەنگە نیشانەیەک لە یارمەتی ببینێت، بەڵام هیچ شتێک بەدی نەدەکرا. لە ئاکامدا بێ هیوا بوو و بڕیاریدا خانووچکەیێک دروست بکات تا خۆی و کەلوپەلە کەمەکانی باشتر بپارێزێت. ئێوارێک دوای ئەوەی لە گەڕان بەدوای خۆراکدا گەڕاوە، ماڵە بچووکەکەی لە ناو ئاگردا دۆزییەوە، دووکەڵەکە بەرەو ئاسمان ڕۆیشتبوو. بە خەمەوە هاواری کرد: «خودایە چۆن توانیت ئەمەم لەگەڵ بکەیت؟»
بەیانی ڕۆژی دواتر بە دەنگی گەمیییەک کە نزیک دەبووەوە لە دوورگەکە، لە خەو هەستا، ئەوان هاتبوون تا ڕزگاری بکەن. پیاوەکە لە ڕزگارکەرەکانی پرسی: «چۆن تێگەیشتن کە من لێرەم؟»
ئەوان لە وەڵامدا کوتیان: «ئێمە نیشانەی دووکەڵەکەمان بینی کە ناردت!»


هاوبەشکردن