کچێکی لاوی خه‌ڵکی مه‌کزیک بۆ کارێکی ئیداری چه‌ند مانگه، ناردرا بۆ
ئارژانتین. پاش دوو مانگ، نامه‌یێک له ده‌زگیرانه شۆخه مه‌کزیکییه‌که‌ی
پێگه‌یشت به‌و ناوه‌رۆکه:
"لۆرای خۆشه‌ویست، به‌داخه‌وه چیتر
ناتوانم به‌و په‌یوه‌ندییه له دووره‌وه درێژه بده‌م و ده‌بێ پێت بڵێم که
له‌و ماوه‌یه‌دا ده جار خه‌یانه‌تم پێکردووی!! ده‌شزانم نه من و نه تۆ
ئه‌و بارودۆخه‌مان پێ خۆش نییه. بمبووره و وێنه‌که‌ی من که لای تۆیه بۆمی
بنێره‌وه. به خۆشه‌ویستییه‌وه: رۆبه‌رت"
کچه لاوه‌که که له نامه‌ی
ده‌زگیرانه‌که‌ی ره‌نجابوو، له هه‌موو هاوکارانی ویست که وێنه‌یێک له برا،
کوڕه‌مام، کوڕه‌خاڵ، ده‌زگیران و ... بۆ ئه‌و بێنن. پاش کۆکردنه‌وه‌یان،
هه‌موو وێنه‌کانی له‌گه‌ڵ وێنه‌ی ده‌زگیرانه‌که‌ی له پاکه‌ت نا و
نووسراوهیێکیشی له‌گه‌ڵ نارد به‌و ناوه‌رۆکه:
"رۆبه‌رتی خۆشه‌ویست،
بمبووره، هه‌رچه‌ندی بیرم کرده‌وه قه‌ڵافه‌تی تۆم وه‌بیر نه‌هاته‌وه،
تکایه وێنه‌که‌ی خۆت له‌وانه‌دا بدۆزه‌وه و ئه‌وانی دیکه‌م بۆ بنێره‌وه."
دوایین مۆدێلی حاڵ گرتن!!
هاوبەشکردن
بارکردنی سەرنجەکان...