ده‌نگی خوا

ده‌نگی خوا

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2010/07/05 (بەڕۆژکرا: 2026/10/16)
بینین: 2833
کاتی خوێندن: 1 خولەک

کابرایه‌ک له‌به‌ره‌خۆیه‌وه کوتی: «خوایه، قسه‌م له‌گه‌ڵ بکه!» له‌پڕ چوڕڕه‌یێک خوێندی، به‌ڵام کابرا گوێی نه‌دایه.

ئه‌وجار کابرا به ده‌نگێکی به‌رزه‌وه کوتی: «خوایه، قسه‌م له‌گه‌ڵ بکه!» گرمه‌ی هه‌وران هات، به‌ڵام کابرا گوێی پێنه‌دا.

کابرا هه‌رای کرد: «خوایه، مۆجیزه‌یێکم پیشانده!» هێلکه چۆله‌که‌یێک شکا و جوجکه‌یێک هاته‌ده‌ر، به‌ڵام کابرا تێنه‌گه‌یشت.

ئه‌وجار کابرا به ناهومێدییه‌وه گریا و پاڕاوه: «خوایه ده‌ستم لێبده با بتناسم.» په‌پووله‌یێک هات و له‌سه‌ر شانی نیشت، به‌ڵام کابرا له‌خۆی ده‌رکرد و له‌حاڵێکدا که له هیچ تێنه‌گه‌یشتبوو، له‌وێ ڕۆیی!!

هاوبەشکردن