دایک

دایک

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/09/17 (بەڕۆژکرا: 2026/10/05)
بینین: 17
کاتی خوێندن: 1 خولەک

چیرۆکی دایک


کاتژمێر ٣ی نیوەشەو بوو کە دەنگی تەلەفۆن کوڕەکەی لە خەو ڕاپەڕاند. لەو سەری هێڵ، دایکی بوو.
کوڕەکە بە تووڕەیییەوە کوتی:
-    دایه بۆچی لەم کاتەی شەودا لە خەو هەڵتستاندم؟
-    بیست و پێنج ساڵ پێش، دروست لەم کاتەی شەودا تۆ منت لە خەو ڕاپەڕاند. تەنیا دەمویست پێت بڵێم «لەدایکبوونت پیرۆزبێت».
کوڕەکە بەهۆی ئەوەی دڵی دایکی شکاندبوو، تا بەیانی خەوی بە چاویدا نەهات.
بەیانی ڕووی کردە ماڵی دایکی. کاتێک هاتە ژوورەوە، دایکی لە پشت مێزی تەلەفۆنەوە بینی لەگەڵ مۆمێکی نیوەسووتاو… بەڵام دایک ئیتر لەم دنیایەدا نەمابوو...








هاوبەشکردن