کورتەچیرۆکی خەون
- ئازیزەکەم، بیرلە چ دەکەیەوە؟
ژنەکە هاتەوە خۆی: هیچ؛ شتێکی وا نییە.
- نا، بڵێ، بیری شتێکت دەکردەوە!
- زۆر دەتەوێت بزانی؟
پیاوەکە بە نیشانەی بەڵێ، سەری بزاوت.
ژنەکە هەناسەیەکی درێژی هەڵکێشا: باشە، ڕاستییەکەی، بیری پیاوەکەی خەونەکانم دەکردەوە. ئەو پیاوەی کە دەیویست من خۆشبەخت بکات. بەڵام، تۆ هەموو شتێکت تێکدا. هەموو خەونەکانمت پووچ کردەوە. تێدەگەی؟
پیاوەکە بە تووڕەیی پرسی: ئەو کێیە؟
ژنەکە چاوی دە چاوەکانی ئەو بڕی و بە گریانەوە کوتی:
- خۆت...
بارکردنی سەرنجەکان...