کورتە چیرۆکی خەمی داهاتوو
کوڕە لاوەکە ئەوەندە عاشقی کچەکە بوو کە کوتی: «تۆ خەمی چیتە؟»
کچە لاوەکەش نیگەرانیی خۆی ئاوا شیکردەوە: «خەمی داهاتوومە. هەر وەک خۆت دەزانیت دایکت پیرە و جگە لە تۆ منداڵی دیکەی نییە... دەبێت مەرجێک بخەینە ناو گرێبەستی زەماوەندەوە کە ئەگەر لەپێ پەڕی، نەیهێنیتە ماڵمان و بیبەیتە خانەی بەساڵاچووان.»
کوڕە لاوەکە ئاخێکی هەڵکێشا و مەرجی کچەکەی قبوڵ کرد.
هێشتا شەش مانگیان لە هاوسەرگیریەکە تێنەپەڕیبوو کە بووکە لاوەکە لە ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلدا تووشی شکانی ستونی بڕبڕەی پشت بوو و کەوتە سەر ویلچێر. ڕۆژێک کوڕە لاوەکە ڕووی کردە دایکی و کوتی: «باشتر نییە بیبەینە ئاسایشگا (خانەی بەساڵاچووان)؟»
دایکە پیرەکەی بە تووڕەیییەوە کوتی: «بۆ مەگەر من مردووم کە بیبەیتە ئاسایشگا؟ خۆم هەتا دەمرم، ئاگاداری لێدەکەم.»
کوڕە لاوەکە سەری سووڕاند و سەیری ژنەکەی کرد. ژنە لاوەکە لە شەرمان فرمێسکی دەباراند!
بارکردنی سەرنجەکان...