خەم مەخۆ

خەم مەخۆ

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2019/05/25 (بەڕۆژکرا: 2026/10/12)
بینین: 1299
کاتی خوێندن: 1 خولەک

خەم مەخۆ


هۆنراوەی: مامۆستا هەژار
هێنده‌ ناهێنێ دنیا، خه‌م بخۆی
ئامانه‌تی هاتووی،ده‌بێ زوو بڕۆی
خۆ به‌تایبه‌تی ڕۆژانی پیری
باشه‌ خوو بگری به‌ گۆشه‌‌گیری
به‌بێ خه‌می بژی به‌بێ خه‌می بمره‌
گۆشه‌ی تاریکی مه‌یخانه‌ بگره‌
سۆفی به‌سیه‌تی ڕاستی مه‌پۆشه‌
وه‌ره‌ له‌گه‌ڵ من پێکێک بنۆشه‌
ئێره‌ بۆ ئه‌ولا وه‌کوو مه‌زرایه‌
کڵۆشه‌ی ڕیشت چی لێده‌رنایه‌




هاوبەشکردن