خۆشەویستیی دایک
لە ڕۆژێکی گەرمی هاویندا لە باشووری فلۆریدا، کوڕە بچووکەکە بە پەلە جلوبەرگەکانی داکەند و بە پێکەنینەوە بازیدا ناو دەریاچەکە. دایکی لە پەنجەرەوە سەیری دەکرد و لە خۆشی منداڵەکەی خۆشحاڵ بوو.
لە نەکاو دایکە تیمساحێکی دیت کە بەرەو کوڕەکەی مەلەی دەکرد؛ دایکە تۆقی و بەرەو دەریاچەکە هەڵات و بە هاوارەوە کوڕەکەی بانگ کرد. کوڕەکە ئاوڕووی داوە، بەڵام ئیتر درەنگ ببوو.
تیمساحەکە بە یەک سووڕان لاقی منداڵەکەی گرت تا بیباتە ژێر ئاوەکەوە. دایکە گەیشت و لەسەر سەکۆوە دەستی کوڕەکەی گرت.
تیمساحەکە بە هێزەوە کوڕەکەی ڕادەکێشا، بەڵام خۆشەویستیی دایک بۆ منداڵەکەی ئەوەندە زۆر بوو کە ڕێی نەدەدا منداڵەکە بەجێ بهێڵێت. جووتیارێک کە بەوێدا تێدەپەڕی، دەنگی هاوارەکانی دایکەی بیست، بەرەو ئەوان ڕایکرد و بە شەنەی ناو دەستی، بە تەواوی هێزەوە لە سەری تیمساحی دا و تیمساحەکە گەڕاوە ناو ئاو و ون بوو. منداڵەکەیان بە خێرایی گەیاندە نەخۆشخانە.
دوو مانگ تێپەڕی تا منداڵەکە تا ڕادەیەک چاکبێتەوە. لاقەکانی جێ شەوێلاکەی تیمساحەکەی لێ دیار بوو و لەسەر باسکەکانی جێی نینۆکەکانی دایکی مابۆوە.
ڕۆژنامەوانێک کە وتووێژی لەگەڵ منداڵەکە دەکرد، داوای لێکرد جێی برینەکانی پێشان بدات.
منداڵەکە دەلینگی شاڵوارەکەی هەڵکشا و بە دڵتەنگییەوە برینەکانی نیشان دا، پاشان بە شانازییەوە باسکەکانی نیشان دا و گوتی: "من ئەم برینانەم خۆش دەوێت؛ ئەمانە داڕنینەکانی خۆشەویستیی دایکمن."
بارکردنی سەرنجەکان...