خوێندکاری لۆجیک و مامۆستای بێ‌لۆجیک

خوێندکاری لۆجیک و مامۆستای بێ‌لۆجیک

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/17 (بەڕۆژکرا: 2026/10/17)
بینین: 2
کاتی خوێندن: 1 خولەک

خوێندکاری لۆجیک و مامۆستای بێ‌لۆجیک


خوێندکارێک دوای ئەوەی لە وانەی لۆجیک نمرەی نەهێنا، بە مامۆستاکەی کوت: «قوربان، بەڕاستی لە بابەتی ئەم وانەیە تێدەگەن؟»
مامۆستاکە وەڵامی دایەوە: «بەڵێ، بە دڵنیاییەوە. ئەگەر نا، نەمدەتوانی ببمە مامۆستا.»
خوێندکارەکە بەردەوام بوو و کوتی: «باشە، دەمەوێت پرسیارێکتان لێ بکەم. ئەگەر وەڵامی ڕاستتان داوە، نمرەکەم قبووڵ دەکەم؛ بەڵام ئەگەر وەڵامتان نەبوو، داواتان لێدەکەم نمرەی تەواوی ئەم وانەیەم پێبدەن.»
مامۆستاکە ڕازی بوو. خوێندکارەکە پرسی: «ئەوە چییە کە یاساییە، بەڵام لۆجیکی نییە؛ لۆجیکییە، بەڵام یاسایی نییە؛ و نە یاساییە و نە لۆجیکی؟»
مامۆستاکە دوای بیرکردنەوەیەکی درێژ نەیتوانی وەڵام بداتەوە و ناچار بوو نمرەی تەواوی وانەکە بداتە خوێندکارەکە.
دوای ماوەیەک، مامۆستاکە پەیوەندی بە زیرەکترین خوێندکارییەوە کرد و هەمان پرسیاری لێکرد. خوێندکارەکە بێ‌درەنگ وەڵامی داوە:
«قوربان، تەمەنتان ٦٣ ساڵە و لەگەڵ خانمێکی ٣٥ ساڵەدا زەماوەندتان کردووە؛ ئەمە یاساییە، بەڵام لۆجیکی نییە. هاوسەرەکەتان خۆشەویستێکی ٢٥ ساڵەی هەیە؛ ئەمە لۆجیکییە، بەڵام یاسایی نییە. ئەوەش کە ئێوە نمرەی تەواوتان بە خۆشەویستی هاوسەرەکەتان داوە، لە کاتێکدا دەبوو لەو وانەیەدا دەرنەچێت، نە یاساییە و نە لۆجیکی!»



هاوبەشکردن