خزمی خوا

خزمی خوا

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2010/10/27 (بەڕۆژکرا: 2026/10/17)
بینین: 2762
کاتی خوێندن: 1 خولەک
شه‌وی جه‌ژن بوو، هه‌وا سارد بوو و به‌فر ده‌باری. کچه‌ چکۆله قاچه پێخواسه‌کانی له‌سه‌ر به‌فر ده‌جووڵانده‌وه تا که‌متر ئازاری بده‌ن، ڕوومه‌تی به شووشه‌ی ساردی دوکانه‌وه‌نابوو و چاوی له ناوه‌وه ده‌کرد. له چاوی‌دا فرمێسک شه‌پۆلی ده‌دا، ده‌تکوت به چاوانی، له‌به‌ر خوا ده‌پاڕێته‌وه و ئاره‌زوی شتێک ده‌کات. ژنێک که ده‌یه‌ویست بچێته ناو دوکانه‌که، که‌مێک له‌به‌ر ده‌رگا وه‌ستا و چاوی له کچه‌که کرد که خه‌ریکی ڕوانینی ناوه‌وه‌ بوو. ژنه چووه ژوور و پاش چه‌ند خوله‌کێک، به جووته‌ پێڵاوێک له ده‌ستدا هاته‌وه‌ده‌ر.
- کچی چاک!
کچه گه‌ڕاوه و ڕۆیی بۆ لای ژنه‌که. چاوی ده‌تروسکانه‌وه. پێڵاوه‌کانی له ژنه‌که وه‌رگرت و له باوه‌شی گرتن. به ده‌نگێکی له‌رزه‌وه پرسی:
- ئه‌تۆ خوای؟!
- نا گوڵم، من ته‌نیا به‌نده‌یێکی خوام!
- ئه‌ها... زانیم، خزمایه‌تییه‌کت له‌گه‌ڵ خوا هه‌یه!

وه‌رگێڕان و پێداچوونه‌وه‌ی: قه‌ندیل
وشە سەرەکییەکان: خزم خوا چیرۆک

هاوبەشکردن