خانێ

خانێ

نووسەر: مبین
بڵاوکردنەوە لە: 2012/09/23 (بەڕۆژکرا: 2026/10/16)
بینین: 2336
کاتی خوێندن: 1 خولەک

خانێ


هۆنراوەی: مامۆستا ئەفزاری

خانێ شاری با سەفایه
شوێنی خۆش ئاو هەوایه
له پشتی کێو بۆته لەمپەر
پێشی چۆماوی وەک کەوسەر
مەنگوڕ مامەش و پیرانن
لەناو ئەو شاره جیرانن
بەو شاره دەڵێن پیرانشار
وەک بەهەشت دێته نەزەر
گوڵی هەڵاڵه و وەنەوشانن
دەڕوێن له نواڵه و له حەوشان
دەشتی پیران ناتدەم به چین
بەهەشتی بۆ دڵی غەمگین
چ جوانن مێرگ و چیمەنی
سرنج‌ڕاکێشه دیمەنی
ئاوی وەک ئاوی حەیاته
خۆشترین شوێنی وڵاته
میوان‌نەوازن میللەتی
وەک گەوهەره قیمەتی
خۆشتر له شام و چینه
بەهەشتی ڕووی زەمینه
خۆشه شاری پیرانشاری
کوچه و شەقام و بڵواری
ئەوینداری ئەو شارەم
بەڵام نەخۆش و بێچارەم
که تێیدا بسووڕێمەوه
ماندووم و بحەسێمەوه
لەم‌لاشەو بێ‌چاوم
نابینم دەستی شکاوم
بکەم وەسفی پیرانشاری
داخەکەم کوێره ئەفزاری


24/8/1373 پیرانشار



هاوبەشکردن