جوانی ئازاده

جوانی ئازاده

نووسەر: مبین
بڵاوکردنەوە لە: 2012/07/12 (بەڕۆژکرا: 2026/10/15)
بینین: 2289
کاتی خوێندن: 1 خولەک

جوانی ئازاده

هۆنراوەی: مامۆستا ئەفزاری

ئەرێ ئەی جوانی ئازاده
دلم توێ گرت بەرت نادا
وەره شۆخی پەریزاده
ژیانم چوو بەده م بادا
له کوێی ژین و ژیانی من
وەره ڕووحی ڕەوانی من
بڕا ئارامی گیانی من
له دووریت دڵ چ ناشاده
دەوای قەلبی بریندارم
ئەتۆی یار و پەرستارم
وەره دوکتۆری غەمخوارم
ژیان نەفعم لەبۆ نادا
وەره مەیگێری ماهیرم
دەسم بگره ئەمن پیرم
لەو کاته ڕا بڕا شیرم
خۆشیم نەدی له دنیا دا
سووره گوڵ جوانی نازپەروەر
فیدات بن گیان و دڵ یەکسه ر
گرفتارم به پێغەمبەر
لەلای کێ بێژم ئەو داده
ئەرێ یاری به لەنجه و لار
گرفتارت بووه (ئەفزار)
رەزا سووک دڵبەری نازدار
نەما تاب زولفه کەت لاده


6/8/1369 پیرانشار




هاوبەشکردن