ترشیاتی لیتە
کەلوپەلی پێویست
یەک گوڵەکەلەمی چووکە (600 گرم) بەرابەری 4 قاپی ماستخۆری گوڵەکەلەمی وردکراویەک کیلۆ گێزەر (چوار قاپی ماستخۆری گێزەری وردکراو)
3 قاپی ماستخۆری سێویبنحەرزێ (750 گڕام)
4 قاپی ماستخۆری کەرەوزی وردکراو
دو یان سێ دانە سیر (200 گڕام) بەرابەری یەک قاپی ماستخۆری سیری سپیکراو
پێنج یان شەش بیباری تیژ (30 گڕام)
نزیک یەک کیلۆ باینجانی ڕەش )چوار قاپی ماستخۆری باینجانی وردکراو(
به ڕێژەی پێویست لە چێژانەکان: یەک کەچکی چێشتخۆری گوڵپەڕ، یەک کەچکی چێشتخۆری خاکەی مووسڵی، یەک کەچکی چێشتخۆری زەردەچێوە. بەپێی چێژی خۆت دەتوانی ئەو چێژانانە کەمتر یان زیاتر بکەی.
3 قاپی ماستخۆری سەوزیی بۆنخۆشی پاکراو سەوزییەکەان ئەوانەن: نەعنە، تەڵخوون، مەرزه، شویت و جەفعەری سەرجەم 150 گڕام سەوزی پاکراو یان 300 بۆ 400 گڕام سەوزی پانەکراو
400 گڕام کەرەوز بەرابەری 4 قاپی ماستخۆری کەرەوزی وردکراو
نزیک 4 پەرداخ سرکە تا ڕادەیەک کە ڕەسەر ترشیاتەکە کەوێت.
بۆ هەر 4 پەرداخ سرکه، یەک کەچکی چێشتخۆری خوێ پێویستە.
بەوەندە کەلوپەلانە نزیک سێ شووشەی دوو لیتری ترشیاتی لیته سازدەکرێت. بەقەد 13 قاپی ماست خۆریی سەرپڕ.
شێوازی چاکردن
باینجان، گێزەر، گوڵەکەلەم، کەرەوز و سێویبنحەرزێی وردکراو، لەگەڵ بیبار، سیری کڵۆ و سەوزییەکان لە چەرخ دەدەین و تێکەلیان دەکەین.
یەک کەچکی چێشتخۆری خاکەی مووسڵی، گوڵپەڕ و زەردەچێوە لە مادە چەرخکراوەکان زیاد دەکەین و لێکیدەدەین. هەر چوار پەرداخ سرکەکە لەگەڵ یەک کەچکی چێشتخۆری خوێ لێکدەدەین.
مەوادە سازکراوەکە بە شێوەی پەسترواو دە شووشەی دەکەین و تا سەر ترشیاتەکە بە سرکە پڕیدەکەین. ئەوجار سەری شووشەکە توند دەبەستین. دەتوانین لە لایلۆنێک بۆ کیپ بوونی سەری شووشەکە کەڵکوەرگرین تا هەوای نەکێشێت.
ئەو ترشیاتە لەدەرەوەی ساردکەرەوە ڕادەگرین. دووای حەوتوویەک ئامادەیە.
نۆشی گیان
بارکردنی سەرنجەکان...