چاکردنی ترشیاتی بێ و چەوەندەر
پێداویستییەکان
نزیکەی چوار پەرداخ سرکە (یەک لیتر)، بەو بڕەی کە ڕووی ترشیاتەکە داپۆشێت. بۆ هەر چوار پەرداخ سرکە، یەک کەچکی خواردن خوێ بەکاردێنین.یەک پنجی بچووک سیر
بەپێی خواستی خۆت، یەک قاپی ماستخواردن لاسکی کەرەوز
نیوە کەچکی چایخۆری زەعفەرانی هاڕاو
قالبی جیاوازی شیرینی (قاڵبی شیرینی لەبلەبی)
نیو کیلۆ بێی* گەورە (دوو دانە بێ)
نیو کیلۆ چەوەندەری سوور (دوو دانە چەوەندەری گەورە)
بەم بڕە پێداویستییانە، بە قەبارەی چوار قاپی ماستخواردن "ترشیات بێ و چەوەندەر"مان دەبێت.
شێوازی دروستکردن
نیو کیلۆ بێیەکە سپیدەکەین، بە ئەستوورایی یەک سانتیمەتر له پاناییدا دەیانبڕین. پاشان بە قالبی شیرینی، شێوەی جیاوازی پێ دەدەین.
نیوە کەچکی چایخۆری زەعفەران لەگەڵ نیو فینجان ئاو، بۆ ماوەی دە خولەک لەسەر کەتری کوڵاو دەدێمدەنێین. لەتکە لە قالبدراوەکان دەکەینە ناو بوتڵێکەوە، و زەعفەرانی دێمکراویشی تێدەکەین. دواتر بە تێکەڵەی سرکە و خوێ (چوار پەرداخ سرکە و یەک کەچکی خواردن خوێ) دەفری ترشیاتەکە پڕ دەکەین. دەفرەکە دادەخەین و لە پلەی گەرمی ژووردا هەڵیدەگرین. دوای دوو هەفتە، ترشیاتی بێی زەعفەرانی ئامادەی خواردنە.
نیو کیلۆ چەوەندەر سپیدەکەین، بە ئەستوورایی یەک سانتیمەتر لە پاناییدا دەیانبڕین و بە قالبی شیرینی شێوەی پێ دەدەین. چەوەندەر و بێی قالبکراو دەکەینە ناو دەفری ترشیاتەکەوە، چەند کڵۆ سیریشی تێدەکەین. بە تێکەڵەی سرکە و خوێ ڕووی ترشیاتیەکە پڕ دەکەینەوە و دەفرەکە دادەخەین و بۆ ماوەی دوو هەفتە لە پلەی گەرمی ژووردا هەڵیدەگرین تا ترشیاتیەکە ئامادەی بەکارهێنان بێت. هەموو ترشیاتەکە دوای ئامادەبوون، ڕەنگی سوور دەگرێت.
بۆ ئەوەی ترشیاتی چەوەندەر تامێکی باشتر وەربگرێت، دەتوانین بڕێک لاسکی کەرەوزی تێبکەین.
بێ*: بەهیێ
بارکردنی سەرنجەکان...