تاهیر بەگ

تاهیر بەگ

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/09/15 (بەڕۆژکرا: 2026/11/21)
بینین: 38
کاتی خوێندن: 1 خولەک

تاهیر بەگی جاف

تاهیر بەگی جاف یان تایەر بەگی جاف هۆنەرێکی کلاسیکی کوردە کە ساڵی ۱۸۷٥ی زایینی لە هەڵەبجە لەدایکبووە. ناوی دایکی عادیلە خانم باوکی عوسمان بەگی جاف بووە.

تاهیر بەگ خوێندنی ئەو سەردەمەی لە هەڵەبجە تەواو کردووە و بەھۆی تێکەڵاوبوونی لەگەڵ ڕۆشنبیرانی ئەو سەردەمەدا و لە ڕێی خوێندنەوەی سەرچاوە وێژ‌یەییەکانەوە بوو بە یەکێک لە خوێنەوارە ڕوناکبیرەکانی زەمانی خۆی. غەزەلە بەناوبانگەکانی تایەر بەگ تا ئێستاش بایەخی وێژەی خۆیان ماوە. ھۆنراو‌ەکانی بەزمانی تورکی، عەرەبی و فارسی نیشانەی ئەوەن تاھیر بەگ جگە لەوەی کوردی زانێکی بە سەلیقە بووە، لەزمانەکانی تریشدا شارەزاییەکی زۆری هەبووە.
تاهیر به‌گ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌رده‌وام و گه‌رمی له‌گه‌ڵ ناری دا بوه.ئه‌م په‌یوه‌ندیه له ڕووی نامه شێعریه‌کانی ناری و تاهێر به‌گه‌وه ده‌ر ئه‌که‌وێت.

تاهیر بەگ ساڵی ١٩١٨ لە هەڵەبجە کۆچی دوایی کرد و لە عەبابەیلێ‌ بەخاک سپێردرا.


هاوبەشکردن