بەهارێکی بێ حەوسەڵە

بەهارێکی بێ حەوسەڵە

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2012/07/25 (بەڕۆژکرا: 2026/10/14)
بینین: 2209
کاتی خوێندن: 1 خولەک

بەهارێکی بێ حەوسەڵە


هۆنراوه‌ی: په‌ری ڕه‌ش

1
چەندە سەختە
کاتێک
تەمی بێوەفایی
ڕوو لە داستانی
ئەشقم ئەکا
و
درۆکانیش
بەسەر چڵی درەختەکانەو
ئەنیشنەوە
منیش لە ژێر
سێبەریا
وەنەوزی
گریان ئەدەم
جار جارێکیش
بۆنی
درۆکان
ئەم وەستێنێ
------------------------------------

2
تەمەنم وەک
خەزانی پایز
کەوتۆتە بەر پێم
کەچی هێشتا
بێزاریم
بەسەر چڵی
پرچەکانمەوە
هەر سەوزە
و
هەڵ ناوەرێ.
-------------------------------------
3
زۆر سەرقاڵم ئەکات
خەیاڵەکانم
شەقامەکانیش
لێم بێزار بوون
ئەترسم
ڕۆژێک نهێنیەکانم
بڕژێنە سەر
شۆستەکان
و
بەرپێی کاروانیەکان
ئەوکات
شەقامێک
نامێنێ بۆ ڕازەکانم
خۆ باڵندەش نیم
بە ئاسمانا
گوزەر بکەم..؟؟
--------------------------------------

4
پیری دەستی گرتوم
بە مراسیمێکی
هێمنانە
بەرەو کۆتایی
ڕێم ئەبات
یەک بە یەکی
ڕۆژەکانی
تەمەنم
لەبەر پێی خۆیدا
لە خاچ ئەدا
------------------------------------

5
ماندووم لە شەوە
تاریکەکان
بمبەرەوە سەرەتای
ڕێ
با سنورەکانی
خۆر ببڕم

هاوبەشکردن