بەستەنی پستە
پێداویستییەکان
لێکدەری برقی و ئامێری هاڕینی برقییەک پاکەت خامەی ٢٥٠ گرامی (لانیکەم ٣٠٪ چەوری)
شەش کەچک چێشتخۆری خاکە شەکەر (١٢٠ گرام)
یەک چارەکی کەچکی چایخۆری ڤانیل
یەک فینجانی پڕ شیر (١٤٠ گرام)
یەک فینجان خاکە پستە (٧٠ گرام)
یەک دانە هێلکە
بەم بڕە پێداویستییە، بە قەبارەی سێ قاپی بەستەنیخۆری یان ١٠ سکۆپی گەورە لە «بەستەنی پستە»مان دەبێت.
شێوازی ئامادەکردن
یەک پاکەت خامەی ٢٥٠ گرامی (لانیکەم ٣٠٪ چەوری) بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دەخەینە ساردکەرەوە، دوایە دەیکەینە ناو دەفرێک، لەگەڵ سێ کەچکی چێشتخۆری خاکە شەکەر بۆ ماوەی نزیکەی پێنج خولەک بە لێکدەری برقی لێکیدەدەین تا خامە توند بێت و خۆبگرێت (ئەگەر لە کاتی کردنەوەی پاکەتی خامە، کەمێک شیر لە تەنیشتی جیا ببووەوە، شیرەکە فڕێ بدەن تا خامە خەستتر بێت و باشتر خۆبگرێت).
یەک دانە هێلکە لەگەڵ سێ کەچکی چێشتخۆری خاکە شەکەر و یەک چارەکی کەچکی چایخۆری ڤانیل بە لێکدەری برقی لێکدەدەین تا بەتەواوی ڕەنگی کرێم بگرێت و کێشدار بێت.
یەک فینجان شیر وردەوردە زیاد دەکەین، لێکیدەدەین و دوایە خامەی خۆگرتوو زیاد دەکەین تاکو مایەی بەستەنی پستە ئامادە بێت.
مایەی بەستەنی پستە بۆ ماوەی نزیکەی دوو کاتژمێر دەخەینە ساردکەرەوە تا بەستەنی دەست بە بەستن بکات. دوایە لە ساردکەرەوە دەری دەهێنین و بە چەنگاڵێک یان لێکدەرێکی دەستی لێکیدەدەین و دیسان بۆ دوو کاتژمێری تر دەخەینە ساردکەرەوە و دواتر دەری دەهێنین و لێکیدەدەین. ئەمجار بەستەنی توندتر دەبێت.
لەم قۆناخەدا یەک فینجان خاکە پستە (پستەی هاڕاو) زیاد دەکەین، لێکیدەدەین و بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە ناو دەفرێکی داخراودا لە ساردکەرەوەدا دایدەنێین تا بەستەنی ئامادە بێت. دوایە بە کەچکی تایبەت بە بەستەنی دەیکەینە ناو دەفری میوانداری.
نۆشی گیان!
بارکردنی سەرنجەکان...