بە خەمزەی چاوی مەخمووری

بە خەمزەی چاوی مەخمووری

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/09/15 (بەڕۆژکرا: 2026/11/21)
بینین: 44
کاتی خوێندن: 1 خولەک

بە خەمزەی چاوی مەخمووری


هۆنراوەی: تاهیر بەگ

بە خەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی، مەستی مەی کردین
بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من
کە چی دەستی لە سەر دانا، لە سەیری باخی بەی کردین
بە هەوری پەرچەم و زولفی، ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی
لە شەوقی ڕوئیەتی بەدر و هیلالی یەک شەوەی کردین
ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابِض الأرواحی موژگانی
بە قانوونی مەسیحایی، بە خەندەی لێوی حەی کردین
عیلاجی دەدری دڵ «ناری» لە تاهیر بەگ تەمەننا کە
بڵێ ئەمرۆ گوڵئەندامێ، بە تیرێ جەرگی پەی کردین





هاوبەشکردن