بێسارانی

بێسارانی

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/17 (بەڕۆژکرا: 2026/10/17)
بینین: 3
کاتی خوێندن: 1 خولەک


بێسارانی

مستەفا بێسارانی ناسراو بە بێسارانی -هۆنەری بەناوبانگی کورد- کوڕی مەلا قوتبەدین کوڕی مەلا شەمسەدین، ساڵی ١٦٤٣ یان ١٦٤٤ی زایینی لە گوندی بێساران لە ناوچەی ژاوەرۆ (ئێستا لە شارستانی سەوڵاوای سنە دایە) لەدایکبووە. سەرەتا لای باوکی و پاشان لە نۆدشە و پایگەلان و سنە وانەی مەلایەتیی خوێندووە.


بێسارانی لە سنە ئیجازەی مەلایەتیی وەرگرتووە و بە «مەلا مستەفای بێسارانی» لە ناو خەڵکدا ناسراوە، نازناوی شێعریشی «بێسارانی» بووە. دوای وەرگرتنی ئیجازە گەڕاوەتەوە بۆ بێساران و لەوێ دەستی بە دەرس کوتنەوە کردووە. بێسارانی زۆربەی ژیانی فەقێیەتی لە پایگەلان بەسەربردووە. بەڵام لە دوای تەواوکردنی خوێندن بە یەکجاری لە بێساران نیشتەجێ بووە و خەریکی مەلایەتی بووە.
شێعری بێسارانی بە شێوەزاری ھەورامی و لە سەر کێشی بڕگەیی نۆوسراوە. کاریگەرییەکی گرنگی لە شێعری کۆردی و بە تایبەت ھەورامیدا ھەبووە. پیرەمێرد هەندێک لە ھۆنراوەکانی وەرگێڕاوەتە سەر شێوەزاری سۆرانی.

بێسارانی ساڵی ١٧٠٢ی زایینی لە گوندی بێساران کۆچی دوایی کردووە و لەسەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانی پیرەھەژار لە نزیک سەوڵاوا نێژراوە.


بەرهەمەکان
  • دیوانی بێسارانی

هاوبەشکردن