بۆچی من؟!
ئارتور ئاش (Arthur Ashe)، پاڵەوانی ئەفسانەیی تێنسی ویمبڵدۆن، بەهۆی ئەو خوێنە پیسەی کە لە کاتی نەشتەرگەرییەکدا لە ساڵی ١٩٨٣ وەریدەگرت، تووشی نەخۆشی ئەیدز بوو و کەوتە سەر جێگا و چاوەڕێی مردن بوو. ئەو لە هەموو جیهانەوە نامەی لە لایەنگرانییەوە پێگەیشت. یەکێک لە لایەنگرەکانی نووسیبووی: بۆچی خودا تۆی بۆ ئەم نەخۆشییە هەڵبژاردووە؟!
ئەو لە وەڵامدا کوتی: لە جیهاندا، ٥٠ ملیۆن منداڵ دەست بە یاری تێنس دەکەن. ٥ ملیۆن کەس فێر دەبن کە چۆن یاری تێنس بکەن. ٥٠٠ هەزار کەس تێنس لە ئاستی پیشەگەری فێر دەبن. ٥٠ هەزار کەس دەچنە پاڵ پێشبڕکێکان. ٥ هەزار کەس ناودار دەبن. ٥٠ کەس ڕێگەیان بۆ پێشبڕکێکانی ویمبڵدۆن دەکرێتەوە، چوار کەس دەگەنە پێش کۆتایی و دوو کەس دەگەنە کۆتایی... و لەو کاتەدا کە جامی پاڵەوانێتیم لە دەستمدا گرتبوو، قەت نەمکوت «خودایە بۆچی من؟» و ئەمڕۆش کە ئازاری ئەم نەخۆشییە دەکێشم، ناڵێم «خودایە بۆچی من؟»
بارکردنی سەرنجەکان...