بۆرانیی ئەسپەناخ چۆن لێدەندرێت؟
پێداویستییەکان
یەک کیلۆگرام ئەسپەناخی پاکنەکراوە کە نزیکەی ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ گرام ئەسپەناخی پاککراو و وردکراو دەدات، بەرامبەرە بە ٥ قاپی ماستخواردن ئەسپەناخی وردکراو
یەک کەچکی خواردن نەعنەی ورد، نزیکەی ١٠ گرام
خوێ بەڕێژەی پێویست
دوو قاپی ماستخواردن ماستی پڕچەوری، (٦٠٠ گرام)
یەک کەچکی خواردن خاکەی موسڵی (12 گرام)
بەم بڕە پێداویستییانە، بە قەدرایی ٣ قاپی ماستخواردن "بۆرانی ئەسپەناخ"مان دەبێت.
شێوازی لێنان
نزیکەی یەک کیلۆ ئەسپەناخ پاک دەکەین، دەیشۆینەوە و بە درشتی وردی دەکەین. دەیکەینە ناو قابڵەمەوە لەگەڵ کەمێک خوێ، بە گڕی بەرز دەیکوڵێنین تا ئاوەکەی بچێت. پاشان بە کوتک دەیکوتین تا یەک قاپی ماستخواردن ئەسپەناخی کوڵاو و کوتاو دەست بکەوێت.
یەک قاپی ماستخواردن ئەسپەناخەکە لەگەڵ دوو قاپی ماستخواردن ماستی پڕچەوری، یەک کەچکی خواردن نەعنەی وشکی وردکراو و یەک کەچکی خواردن خاکەی موسڵی یان سیری ڕەندەکراو و کەمێک خوێ تێکەڵ دەکەین، لێکدەدەین تا بۆرانییەکە ئامادە بێت.
دەتوانرێت بۆ ڕازاندنەوەی بۆرانییەکە، کەمێک ماست، نەعنەی وشک و زەعفەرانی تێکەڵکراو لەگەڵ ئاو کە لەگەڵ یەک کەچک ماست تێکەڵ کراوە بەکاربێت تا ئامادەی خواردن بێت.
بارکردنی سەرنجەکان...