بۆ وێنه‌كه‌ت
چومه ده‌رێ
نا بۆگه‌ڕان...
با بۆگه‌ڕان
له دواى وێنه‌ى چاوه‌كانت
به‌داخه‌وه
له‌م هه‌موو چاوه ده‌یبینم
هیچیان له‌چاوى تۆ ناچێ
له هه‌موو بزه و لێوانه
هیچیان به لێوى تۆ نابێ
زۆرێك گه‌ڕام
چاوم به دونیایه‌ك تینویه‌تى
بۆ هه‌موو شوێنێك ده‌چوو
كه‌چى نه‌بوو
نه‌بوو ...
نه‌بوو ...
له وێنه‌ت نه‌بوو
خۆشه‌ویستم
له‌و هه‌موو هیلاكى و گه‌ڕانه
ته‌نیا شتێك هاته ده‌ستم
له‌وه‌ى بێ وێنه و تاكى
له‌خوا ده‌چى
جا حه‌ق نیه بتپه‌رستم؟؟؟
بارکردنی سەرنجەکان...