بڕوا بە کام لات بکەم!!

بڕوا بە کام لات بکەم!!

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/09/09 (بەڕۆژکرا: 2026/11/22)
بینین: 38
کاتی خوێندن: 1 خولەک

بڕوا بە ڕووی جوانت بکەم یان به ئاکاری پیست!


مرۆڤەکان زۆرجار ڕوویێکی جیاواز لە خۆیان نیشان دەدەن. لە کۆمەڵگا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هەوڵ دەدەن باشترین وێنەی خۆیان پێشان بدەن؛ وەک ئەوەی هەمیشە بەهێز، دڵخۆش و بێ کەموکووڕی بن. دەیانەوێت خەڵک تەنیا لایەنی ڕووناکی ژیانیان ببینن و لایەنە تاریکەکانیان بشارنەوە.
بەڵام ڕاستیی ژیان شتێکی ترە. کردار، هەڵسوکەوت و ئەو شتانەی لە نهێنیدا دەیکەین، ڕاستیی ئێمە دەردەخەن. هەموومان هەڵە، لاوازی و ساتی قورسمان هەیە کە لە چاوی خەڵک دەیشارینەوە.
نرخی مرۆڤ بەو ڕووە نییە کە نیشانی خەڵکی دەدات، بەڵکو بەو کردارانەیە کە لە ژیانی ڕۆژانەدا دەیکات. باشترین ڕێگا بۆ ناسینی کەسێک، سەیرکردنی کردارەکانییەتی، نەک تەنیا ئەو وێنانەی کە لەبەر چاوی ئێمە دروستی دەکات یان قسە خۆشەکانی!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا (بە تایبەت ئینستاگرام) زۆر کەس لەخۆڕا بوونەتە ئەندازیار، دوکتۆر، زانای ئایینی، دەروونناس و ... و هەر لە هەڵمی گەدەوە شتێک دەردەخەن و دەینووسن یان دەیڵێن بێ هیچ ئاماژەیێک به سەرچاوە یان بەڵگە هێنانەوە. جا سەیرەکەی ئەوەیە کە زۆر کەسی تریش هەر ئەو بابەتە کە لە هەڵمی گەدەوە سەرچاوەی گرتبوو، به نێوی خۆیانەوە و به ڕووکارێکی نوێوە بڵاوی دەکەنەوە! بەداخەوە لەوەش سەیرتر ئەوەیە کە زۆرن ئەو کەسانەی بڕوا بە ئەو وێنە و قسە پڕوپووچانە دەکەن و تەندروستی، ژیانی تاکەکەسی و هاوبەشیان دەخەنە مەترسییەوە. زۆرن ئەو پەیجانەی کە ئاگایانه یان لە ڕووی بێئاگادارییەوە بەردەوام هەوڵ دەدەن بە ئامۆژگاریی (!) دەروونناسی (روانشناسی) بنەماڵە هەڵوەشێنن و ئەندامانی ماڵبات، خزم، دۆست و هاوڕێ لێک دوورکەن.
جا وەرن با بڕوا بە هەموو قسەیەک نەکەین و هیچ شتێکی پزیشکی، دەروونناسی، ئەندازیاری و هتد بە بێ سەرچاوە و بەڵگە وەرنەگرین.


هاوبەشکردن