بوومەلەرزە چیە و چۆن ڕوودەدات؟
گۆی زەوی لە چەند چینێک پێکهاتووە کە لەڕووی پێکهاتە، چڕی، پلەی گەرمی، پەستان و ... لەیەکتر جیاوازن. هەتا بەرەو کرۆکی(ناوک یان Core) زەوی بچین پلەی گەرمی و پەستان زیاتر بەرز دەبێتەوە ئەوەش بەهۆی ئەوەیە کە کرۆکی زەوی لە بەردی گڕگرتوو و ئاگرین پێکهاتووە، لەو چەند چینەی کە زەوی هەیەتی تەنها توێکڵی زەوی (Crust) بەکەڵکی ژیان دێت. بەهۆی بوونی ئەو گەرما زۆرە لە کرۆکی زەوی، تەووژمی زۆر بەهێز و زەبەلاح لەژێر زەوی دروست دەبێ کە ئێمە هەستی پێناکەین، کاتێک ئەو تەووژمە لەشێوەی سوڕانەوە دەخولێتەوە بەهۆی جیاوازی پلەی گەرمی، جۆڵەی پلێتەکانی توێکڵی زەوی دروست دەکات.
بەدرێژایی مێژووی زەوی بوومەلەرزەی زۆر بەهێز ڕوویانداوە و کاولکاری و ماڵوێرانی بەدوای خۆیدا هێناوە. بەپێی تازەترین توێژینەوەی زانستییەکانی سەردەم، دەکرێ ساڵێک یان دووان لە هەر ۳۰-٤۰ساڵ جارێک دابنرێت بە ساڵی بوومەلەرزەکان، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ خاوبوونەوەی سووڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا. ئەم حاڵەتەش زیاتر بەسەر ئەو وڵاتانەدا دەچەسپێت کە + یان - ۳۰پلە لە هێڵی یەکسانەوە دوورن دەکرێ کەمێک زیاتریش بێ. هەڵبەت، ئەو حاڵەتە تەنها بۆ ئەو شوێنانەیە کە لەو مەودادان و نزیکن لەهێڵی بوومەلەرزە. بەپێ تازەترین توێژینەوە ساڵی ۲۰۱۸ دانرابوو بە ساڵی بوومەلەرزە بەهۆی خاوبونەوە جوڵەی زەوی، بەڵام مەرج نیە ساڵەکە بۆ سیستەم و سروشتی زەوی ڕێک ۳٦٥ ڕۆژبێ، چونکە ئەوە تەنها ژمارەیەکی ڕێژەییە دەکرێ زیادتر بێت یان کەمتر.
بارکردنی سەرنجەکان...