باڵووڵ و کابرای فێڵباز

باڵووڵ و کابرای فێڵباز

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2015/08/19 (بەڕۆژکرا: 2026/10/13)
بینین: 1809
کاتی خوێندن: 1 خولەک

 باڵووڵ سکەیەکی زێڕی دە­دەست­دابوو و یاریی پێدەکرد. پیاوێکی فێڵباز چونکە بیستبووی باڵووڵ شێتە، هاتەپێش و کوتی: "ئەگەر ئەو سکەیەم بدەیەی، ئەمنیش دە سکەی لەو ڕەنگەت دەدەمێ!"

باڵووڵ کە چاوی بە سکەکانی کابرا کەوت، زانی ئەوان لە مس سازکراون و بەهایەکی وایان نییە، بە کابرای کوت: "بە مەرجێک قەبوڵی دەکەم سێ جاران بە دەنگی بڵند وەک کەر بزەڕێنی!!!"

کابرای فێڵباز قەبوڵی کرد و دەستی کرد بە زەڕاندن. باڵووڵ کوتی: "ئاخر تۆ بەو کەریەتییەت زانیت سکەی من لە زێڕە، پێت وایە من نازانم سکەکانی تۆ لە مسن!!"

کابرای فێڵباز کە ئەوەی گوێ لێبوو، سەری داخست و دوورکەوت.


هاوبەشکردن