باڵووڵ و دادوەری

باڵووڵ و دادوەری

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2015/08/16 (بەڕۆژکرا: 2026/10/12)
بینین: 1801
کاتی خوێندن: 1 خولەک

 ڕۆژێک کابرایەکی فەقیر بە پێش قاوەخانەیەکدا تێدەپەڕی کە بۆنی خواردەمەنی لێوەدەهاتەدەر. چونکە پارەی نەبوو نانە ئیشکەکەی دەرهێنا و لەسەر هەڵمی قابڵەمەی قاوەخانەکەدا ڕایگرت و کاتێک کە نانەکە تەڕ بوو خواردی.
خاوەنی قاوەخانەکە بە سەرسوڕمانەوە چاوی لێدەکرد و چی نەدەکوت. کاتێک کە ڕێبوارەکە ویستی بڕوا، خاوەن قاوەخانە پێشی گرت و داوای دراوی کرد و لێیان بوو بە نێوان ناخۆشی و مشتومڕ. لەودەمەیدا باڵووڵ بەوێدا ڕادەبرد. کابرای ڕێبوار بانگی کرد و ڕووداوەکەی بۆ گێڕاوە و داوای دادوەریی لێکرد.
باڵووڵ لەخاوەن چێشتخانەکەی پرسی:

 ئەو کابرایە لە چێشتەکانی تۆی خواردووە؟
- نا لە چێشتەکەی نەخواردووە بەڵام لە بۆن و هەڵمەکەی سوودی وەرگرتووە.
- کاکی خاوەن چێشت، جوان گوێ بدەیە!
دوایە باڵووڵ چەند سکەی لە گیرفانی دەرهێنا و دەنک دەنک پێشانی خاوەن چێشتخانەی دەدا و بە حەرزی دادەدا و هەڵی گرتەوە.
خاوەن قاوەخانە پرسی:

- ئەوە چ جۆرە پارە دانێکە؟!
- بە پێی دادوەریی من کەسێک کە هەڵم و بۆنی چێشت بفرۆشێ، دەبێ لەبری وی تەنیا چاو لە پارە بکات و دەنگی گوێ لێبێت!!!


هاوبەشکردن