باوکی کچ و خوازبێنیکەران
کوڕێکی ڕەوشتبەرز و دڵپاک، بەڵام هەژار، چووە خوازبێنیی کچێک. باوکی کچەکە کوتی: «تۆ هەژاری و کچەکەم بەرگەی دەرد و چەرمەسەری ناگرێت، بۆیە من کچەکەم بە تۆ نادەم.»دواتر کوڕێکی دەوڵەمەند بەڵام بەدڕەوشت چووە خوازبێنیی هەمان کچ. باوکی کچەکە بە هاوسەرگیرییەکە ڕازی بوو و سەبارەت بە ڕەوشتی کوڕەکە گوتی: «ئینشەڵڵا خوا هیدایەتی دەدات.»
کچەکە گوتی: «باوکە گیان، ئەی ئەو خوایەی کە هیدایەت دەدات، لەگەڵ ئەو خوایەی کە بژیوی ڕۆژانە دەبەخشێت جیاوازن؟»
بارکردنی سەرنجەکان...