باقلەوا (باقلاوە)
که‌لوپه‌لی پێویست
250 گڕام ئارد
280 گڕام شه‌کر (په‌رداخێک شه‌کر (200 گڕام) بۆ شه‌ربه‌تی باقله‌وا، چوار که‌چکی چێشت‌خۆری (60 گڕام) شه‌کر بۆ نێوه‌ڕاستی باقله‌وا، که‌چکێک شه‌کر (20 گڕام) بۆ سه‌ر باقله‌وا)
یه‌ک فینجان (150 گڕام) گوڵاو (130 گڕام بۆ شه‌ربه‌تی باقله‌وا، که‌چکێکی چێشت‌خۆری بۆ سه‌ر هه‌ویری باقله‌وا)
120 گڕام خاکه بادام (بادامی وردکراو یان پسته یان گوێز)
100 گڕام شیر
سێ دانه زه‌ردێنه‌ی هێلکه
100 گڕام ڕونی شل
نیو که‌چکی مره‌با خۆری بێکینگ پودر
دمه که‌چکێکی چای‌خوری وانیل
که‌چکێکی مره‌باخۆری خاکه هێل
ئامێری پێویست:
وه‌ردێنه و گازی فێـڕدار
به‌وه‌نده که‌لوپه‌له، نزیک 60 دانه له‌و شیرنییه سازده‌کرێت.
شێوازی لێنان
شێوازی سازکردنی هه‌ویری باقله‌وا: دوو دانه زه‌ردێنه‌ی هێلکه، 100 گڕام شیر، دوو که‌چکی چێشت‌خۆری ڕۆنی شل (40 گڕام)، نیو که‌چکی مره‌باخۆری بێکینگ پودر و دمه که‌چکێکی چای‌خۆری وانیل پێکه‌وه لێکده‌ده‌ین. دوایه ئارده‌که‌ی ورده ورده پێوه زیاد ده‌که‌ین و لێکیده‌ده‌ین.
دوای ئه‌وه‌یکه مایه‌که که‌مێک توند بوو، به که‌چک لێکیده‌ده‌ین و ئه‌جاریش ئاردی تێده‌که‌ین و به ده‌ستی هه‌ڵیده‌شێلین تا ئه‌و کاته‌ی که هه‌ویره‌که به ده‌ست وه‌نه‌نووسێت و که‌مێک چه‌ورایی هه‌بێت. دوایه ده کیسه‌یێکی لایلۆنی ده‌که‌ین تا لانیکه‌م بۆ ماوه‌ی 2 تا 3 کاتژمێر بمێنێته‌وه و هه‌ویره‌که هه‌ڵێت.
120 گڕام بادامی هاڕاو (وردکراو) یان گوێز یان پسته، شێست گڕام شه‌کر و که‌چکێکی مره‌باخۆری خاکه هێل به‌یێکه‌وه تێکه‌ڵ ده‌که‌ین.
که‌مێک ئارد به‌سه‌ر پنه یان ته‌خته وه‌رده‌که‌ین، هه‌ویره‌که‌ی له‌سه‌ر داده‌نێین و ده‌یکه‌ینه چوار به‌ش. هه‌ر به‌شه‌ی به جیا به وه‌ردینه پانده‌که‌ینه‌وه.
نێو که‌شه‌فێک چه‌ور ده‌که‌ین، چینێک له هه‌ویره‌که له‌نێو که‌شه‌ف پانڕاده‌که‌ین، به فڵچه که‌مێک گوڵاو به‌سه‌ر هه‌ویره‌که‌دا ده‌ماڵین و خاکه‌ی بادامی به‌سه‌ر وه‌رده‌که‌ین. هه‌ر به‌و شێوه‌یه درێژه‌ی پێده‌ده‌ین تا 4 چین هه‌ویر و 3 چین خاکه بادام له‌سه‌ر یه‌ک داندرێت. دوایه به ده‌ست که‌مێک دایانده‌گرین تا بڕێک پته‌وتر بێت.
که‌چکێک ڕۆن به‌سه‌ر چینی سه‌ره‌وه‌دا ده‌ماڵین، به فۆڕمی چوارخانه بڕبڕی ده‌که‌ین و ئه‌وه‌نده ڕۆنه‌ی ماوه‌ته‌وه (50 گڕام) به فڵچه به‌سه‌ریاندا ده‌ماڵین. یه‌ک دانه زه‌ردێنه‌ی هێلکه، که‌مێک زه‌عفه‌رانی توواوه و که‌چکێک خاکه شه‌کر پێکه‌وه لێکده‌ده‌ین و به‌سه‌ریاندا ده‌ماڵین و که‌مێک خاکه بادام به‌سه‌ریان وه‌رده‌که‌ین تا باقله‌وا ئاماده‌ی لێنان بێت.
که‌شه‌فی باقله‌وا سه‌ره‌تا ده نهومی خواره‌وه‌ی فێـڕ به تینی 160 پله‌ی سانتیگراد (مامناوه‌ندی) بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک داده‌نێین و دوایه‌ش بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ک هه‌ر به‌و تینه له نهومی سه‌ره‌وه‌ی فێـڕی داده‌نێین.
شێوازی سازکردنی شه‌ربه‌تی باقله‌وا: 200 گڕام شه‌کر و 130گڕام گوڵاو له‌سه‌ر ئاور داده‌نێین تا وه‌کوڵ بێت. دوایه باقله‌وا برژاوه‌کان له فـێـڕ دێنینه‌ده‌ر تا که‌مێک ساردبنه‌وه. دوایه شه‌ربه‌تی داغیان به‌سه‌رداده‌که‌ین و دایانده‌نێین تا به ته‌واوی ساردبنه‌وه و ئاماده‌ی میوانداری بن.
ده‌توانین به جێی بادام، پسته یان گوێز به‌کاربێنین.
نۆشی گیان
بارکردنی سەرنجەکان...