باقلەشۆر
پێداویستییەکان
- دوو پەرداخ ئاو
- یەک کەچکی چێشتخۆری خوێ
- یەک کیلۆ باقلەی تازە
شێوازی ئامادەکردن
یەک کیلۆ باقلە لە کەلوو دەردێنین و دەیشۆینەوە.
باقلەکە دەناو قابڵەمەیەکی بچووک دەکەین، یەک کەچکی چێشتخۆری خوێ و دوو پەرداخ ئاوی پێ زیاد دەکەین و نزیکەی نیو کاتژمێر دەیکوڵێنین تا باقلەکە بپژێت و ئاوەکەی هەڵم بێت.
باقلەشۆر ئامادەی میواندارییە.
نۆشی گیان
بارکردنی سەرنجەکان...